بەهۆی شەپۆلێکی بارانبارن بارینەوە پلەکانی گەرما دادەبەزن

لڤین:

ئاراس جەبار، کەشناسی دیاری هەرێم لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاندووە، لە ئەنجامی کاریگەری نزمە پاڵەپەستۆی دەریای سوری عەرەب لە دوانیوەرۆی رۆژی دووشەمە ( ٢٦ ی نیسانی ) شەپۆلێکی لاوازی بارانبارین ناوچە جیاجیاکانی ھەرێم دەگرێتەوە و لە ڕۆژی سێشەمەدا کاریگەری زیاتر ئەبێت بە شێوەی تاوە باران و ڕودانی ھەورە بروسکەی زۆر و توند لەناوچە شاخاویەکاندا.”

لە بەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا، هاتوو”  ڕێژەی بارانبارینەکە لەناوچە نزمەکانی سەنتەری پارێزگای ھەولێر، دھۆک و کەرکوکوە سنوری ئیدارەی گەرمیان زیاتر نمەباران ئەبێت لە سەنتەری پارێزگاکانی سلێمانی و ھەڵەبجەوە سنوری ئیدارەی ڕاپەرین و ناوچە شاخاوییەکانی ھەرێم بەگشتی ڕێژەکە باشتر ئەبێت لەنێوان ( ٢ تا ٥ ) ملیمەتر ئەگەری بارانبارین ئەبێت”.

هەروەها ئاراس جەبار پێشبینی ئەوەشی کردووە” نزمبوونەوە لە پلەکانی گەرمی رووبدات و بە تێکرای ( ٤ بۆ ٦ ) پلەی سلیزی پلەکان دادەبەزن و خێرایی با لە نیوەرۆ بۆ کاتی ئێوارەی رۆژی دووشەمە لە ئاراستەی باشورەوە چالاک ئەبێت بەخێرای ٢٥ هەندێک کات بۆ ٤٥ کیلۆمەتر زیاتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت، بەتایبەت لەسنوری ئیدارەی گەرمیان و پارێزگای کەرکوک ئەبێتە ھۆی بەزبوونەوەی تۆز و خۆڵ و بڵاوبوونەوەی بە ھەوادا”.

لە کۆتایدا لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە” پێشبینی ھەورەبروسکەیەکی زۆر دەکرێت، ھەورەبروسکە لەم جۆرە کەشەدا بەشێوەیەکی توند و لەناکاو چالاک دەبێت بەتایبەت لەسنوری ناوچە شاخاویەکاندا، بۆیە لەو کاتانەدا باشتر وایە نزیک شوێنی بەرز و دار و درەختەکان نەکەونەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button