کچە سەماکەرەکەی شەقامی سالم

ئێمە داوای لێبوردن دەکەین ئەگەر کارەکەمان هەستی موسڵمانانی بریندار کردبێت

لڤین:

ئەو کور و کچەی کە شەوی ڕابردوو لە شەقامێکی شاری سلێمانی ( شەقامی سالم ) سەمایان کردوو ڤیدیۆکەیان لە تۆڕەکانی کۆمەڵایەتی دەنگدانەوەی زۆری بەشوێندا هات چونکە زۆر لە بینەرانی ڤیدیۆکە بە جۆرێک لە ئیستیفزاز کردنی موسڵمانان دادەنرێت چونکە لە ئێستادا مانگی ڕەمەزانە و کارێکی لەوشێوە گونجاونیە.

جێگەی ئاماژە پێدانە کوڕەکە ناوی “میۆ باچاتا”ـیە و خەڵکی یەکێک لە پارێزگاکانی عێراقە و کچەکەش ناوی “تیفانی کورییه”ـیە و خەڵکی شاری حەلەبی سوریایە، ئەوان فێرگەیەکی سەماکردنیان لە هەولێر دامەزراندووە و تێیدا خەڵکی فێری سەما دەکەن.

لە لێدوانێکیاندا بۆ ناس کورد میۆ ڕایگەیاندووە “ئێمە بە ڕێککەوت گەشتی سلێمانیمان کرد و لە سەهۆڵەکەی شەقامی سالم بووین، حەزمان کرد سەما بکەین و هیچ پلانێکی پێشوەختەمان نەبووە، هیچ ڕێککەوتنێکیشمان لەگەڵ کافییەکەدا نەکردووە”.

هەروەها ئاشکرای کردووە “ئێمە مەبەستمان نەبووە سوکایەتی بە هیچ بیروباوەڕێک و مانگی ڕەمەزان بکەین، تەنها خولیای خۆمان بووە و حەزمان کرد لە سلێمانیش پەیامی خۆشەویستی و چێژ و سۆز بەش بکەین”.

هاوکات تیفانی کورییە کە خۆی بە ئاین کریستیانە و خەڵکی شاری حەلەبی سوریایە، ووتوویەتی “ئێمە داوای لێبوردن دەکەین ئەگەر کارەکەمان هەستی موسڵمانانی بریندار کردبێت، هیچ مەبەستێکی سوکایەتیمان نەبووە و تەنها بە ڕێکەوت سەمامان کرد”.

لە کۆتایی لێدوانەکەیدا تیفانی ئاشکرای کردووە “هیچ سکاڵایەکمان لە هێزە ئەمنییەکانەوە پێنەگەیشتووە و هیچ کەسێک لێپێچینەوەی نەکردووە لەگەڵمان.”

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button