حزبی شیوعی کوردستان

پێویستە حکومەتی هەرێم مووچە بەبێ هێچ لێبڕینێک بدات

لڤین:

ئەمڕۆ شەممە ( ٢٤ی نیسانی ٢٠٢١ ) بەشێك لە ئەندامان و لایەنگرانی حزبی شیوعی كوردستان لەبەردەم بینای پارێزگای سلێمانی گردبونەوەیەكیان رێكخست و تێیدا دوو داواکاریان ئاڕاستەی سەرۆكایەتی حكومەتی هەرێم و پارێزگای سلێمانی و ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی کرد.

داواکاریەکانیان بریتیە لە:

١- پێویستە حكومەتی هەرێمی كوردستان موچە بەبێ هیچ لێبڕینێك دابەش بكات كە ئەوەش مافێكی رەواو یاسایی موچە خۆرانە لەكاتێكدا كە داهاتی گشتی هەرێم زیادی كردوە.

٢- بەڕێز پارێزگای سلێمانی و ئەنجومەنی پارێزگاكە كردوە سنورێك بۆ گرانی بازاڕ دابنێن.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button