با قسەیەکی خێر بۆ(گۆڕان)یش بکەین!؟

لڤین: وەرگیراوە لە فەیسبووکی ئەبو بەکر هەڵەدنی

گۆڕانی ئێستابەئەسپایی لەگۆڕانەکەی جاران دەچێت و دونیایەک تێبینی وسەرنجمان لەسەر ڕۆڵ وپێگەی ئێستای هەیە کە ناجۆرو دژە بەسەرەتای دروست بوونی وئەو ئامانج ودونیابینیەی لەپشتیەوە بوو.

هەرگیز لە تێروانینی حزبایەتی تەسکەوە بۆ گۆڕانم نەڕوانیوە وپێم خۆش نەبوە هەلا هەلاببێت بەڵکو بەپێچەوانەوە پێم خۆش بوو ئەوچڵە نەمامەی ئیسڵاح وچاکسازی کەڕەوانشاد نەوشیروان مستەفا ناشتی گەلی بەشمەینەتی کوردستان ونیوملیۆن دەنگدەری بزوتنەوەکە بەتایبەتر لەسایەو سێبەرو بەری بەهرەمەند ببن.

دەزانم ئێستا گۆڕان بەدەست سێ تاقمەوە گیرۆدە بوە ئەوانیش:
١/خۆفرۆشە خۆهەڕاج کەرەکان بۆ مشتێ دراو .
٢/هەلپەرست وبەرژەوەند خوازەکان ئەوانەی هەناسە بڕکێ یانە بەدوای پۆستدا.
٣/ئەوانەی تموحی گەورەیان نەماوەو بەدوکانی سیاسی ڕازین.

بەڵام هەرگیز نابێت بێدەنگ بین بەرامبەر کەسانێک کەئێستا پلار دەگرنە ئەم بزوتنەوەیە کەهەتا پێ یان کرا لە کادێنی گەندەڵی تا بینە قاقایان پڕکردوساڵانێک دەهۆڵ کوتی دەسەڵاتێکی سەرکوتکەر بوون وبەزمان وقەڵەمیان هەتا بۆیان لوا و دوایی تێیان قوچاند دژایەتی هەموو جوڵەیەکی ئیسڵاحیان دەکردو گومانیان دەخستە سەر هاواری شەقامی خۆپیشاندەر و هەوڵەکانی بەرقەرار کردنی حوکمی رەشید و ڕاستکردنەوەی ڕەوتی حوکمڕانی هەرێم لەڕێگەی(سندوقی هەڵبژاردن وگوشاری مەدەنیانەوە).

خۆشبەختانە هەم زاکیرەمان وهەم ئەرشیفەکانمان نوسین وزمانی زبری ئەو دەربارانەی دەسەڵات وشایەرەکانی گەندەڵی باش هەڵگرتوە و پاراستویەتی.

گۆڕان ئەوەی پێیکرا کردی لە:
١/ڕابەڕایەتی شەقام
٢/هێنانەپێشەوەی گەنج وکوڕی هەژار.
٣/دەستهەڵگرتن لەدەسەڵات و وەستانەوە لەڕوویدا وبەرگەگرتنی سزادانی سیاسی.
٤/پێشکەش کردنی پاکێجەکانی چاکسازی لەگەڵ یەکگرتوو وکۆمەڵ.
٥/لەپای هەڵوێستیان رێگری کردن لەسەرۆکی پەرلەمان و دەرکردنی وەزیرەکانیان لەحکومەت .
٦/دەرکردنی فەرمانی گرتن بۆ نەوشیروان مستەفا وپیشاندانی وەک خیانەتکارێک.
٧/بۆ مێژوو(لەوکاتە ئەندامی لیژنەی هەماهەنگی ئۆپۆزسیۆن بووم)داوای کرد هەرسێ لایەنی ئۆپۆزسیۆن بەیەک وەفدی دانوستان بچنە گفتوگۆی بەشداری کردن لەحکومەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە ساڵی ٢٠١٣.

ئێستاش هەزاران گۆڕانخواز کە زویرن و لەولاوە بێهوایی خەڵک وبێمتمانەیان بەپرۆسەی هەڵبژاردن و دورینی کاڵای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەباڵای حزبە دەسەڵاتدارەکان ئەوە دەخوازێت لەگۆڕان کە:

١/جەماوەرە قوربانیدەرەکەیان ئاشتبکەنەوە کەهەرچی لەدەستیان هات پێشکەشیان کرد بۆ سەرخستنی بزوتنەوەکە ومیکانیزمی ئەو ئاشتکردنەوەیەم خستۆتە بەردەم بڕیار بەدەستانی بزوتنەوەکە.
٢/دەستبەجێ لەحکومەتی هەرێمی کوردستان بێنەدەرەوە،چونکە مانەوە لەو حکومەتە جگە لەشان ئارداوی کردنی گۆڕان هیچی دی لێ شین نابێت.
٣/لەگەڵ هێزەکانی دەرەوەی دەسەڵات وخەڵکی بێلایەن ودڵسۆز بەرەیەکی نیشتیمانی پێک بهێنن بەڕێکەوتنێکی کۆنکرێتی بۆخۆئامادە کردن بۆ هەردوو هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق وپەرلەمانی کوردستان،،بەپێچەوانەوە بیر کردنەوە لەهاوپەیمانی لەگەڵ پارتی ویەکێتی وبەدەستهێنانی کورسی (بەهەر نرخێک بێت) خۆکوشتنی سیاسیانەی بزوتنەوەکەیە.
٤/لەدەستنیشانکردنی کاراکتەروکاندیدەکاندا کەمێ بەدیقەت تر بن وچی دی هێلانەی هەڵهێنانی هێلکە پیسەکان نەبن.

بەو ئومێدەی بزوتنەوەی گۆڕان وبەرەی ئیسڵاح بەگشتی لەئاستی بەرپرسیاریەتی ئەم قۆناغە هەستیارەی گەلەکەماندا بن و جەماوەری ئیسڵاحخوازی ناڕازی ئاهێکی بەبەردا بێتەوەو چیدی دەنگی دژە گەندەڵ کزۆڵ ولاواز وپەرتەوازە نەبێت…

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button