لە مانگی رەمەزاندا 34 شوێن لە سلێمانی داخراون

لڤین:
سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند، لەماوەی 10 رۆژی رابردودا 34 شوێن داخراون و پێنج شوێنیش دراونەتە دادگا.
لەشکر حەمید، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی لە نوسراوێکدا بڵاویکردەوە، لەماوەی 10 رۆژی رابردودا سەردانی 2814 شوێنیان کردووە و هاوکات 15 ملیۆن و 625 هەزار دینار غەرامە بۆ ژمارەیەک شوین کراوە.
وتیشی، ئامارەکان تەنها لە 10 رۆژی یه‌كه‌می مانگی ره‌مه‌زاندا بوون و 211 پسوڵه‌ی سه‌رپێچیان بۆکراوە و 145 ئاگاداری‌یان داوه‌ته خاوه‌ن شوێنه‌كان كه پابه‌ندی مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن بن و جارێكی دیكه سه‌رپێچی نه‌كه‌نه‌وه.