قورئانەکە لە ئۆتۆمبێلێک بەربۆتەوە

لڤین:

ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر ئاشکرای دەکات ئەو قورئانەی لە هەولێر لە سەرشەقام پەڕەکانی کۆکرایەوە لە ئۆتۆمبێلێک بەربۆتەوە.

عەباس محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر رایگەیاند: لەدوای ئەنجامدانی نوێژی تەراویح لەمزگەوت پیاوێک لەگەڵ خێزانەکەیان لە شار دەڕۆنەوە بۆ گوند لە بارکردنی هەندێ کەل و پەل قورئانێکیان لەناو عەلاگەیەک دایە سەرەتا لەسەر سەیارەکە دایدەنێن، بەڵام دواتر بیریان دەچێت بیخەنە سەیارەکەوە، تا دەگەنە گوند بەدوای قورئانەکە دەگەڕێن، لەوێ بۆیان دەردەکەوێ کە لەسەر سەیارەکە جێیان هێشتووە پاشان لە رێگادا لێیان کەوتووە.

ئەو ئەندامەی ئەنجامەنی پارێزگای هەولێر ئاشکراشیدەکات “ئەو پیاوە هاتۆتە لای مامۆستای مزگەوت و ڕوونکردنەوەی بۆ دا زۆر نیگەرانە، مامۆستاش شاهێدی بۆدا کە ئەهلی نوێژە و هاوڕێ یەتی”.

عەباس محەمەد دەشڵێت: پێش دەستپێکردنی نوێژی بەیانی مامۆستای مزگەوت بۆ دڵنیایی هەموان ئەوەی باسکرد وتی بڕیارە ئەمڕۆ ئەوپیاوە ڕوونکردنەوە بۆ ڕای گشتی بدات .

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button