وەزیری گواستنەوەی ئەرجەنتین بە ڕووداوی هاتووچۆ گیان لەدەستدا

لڤین:
وەزیری گواستنەوەی ئەرجەنتین ئێوارەی ڕۆژی هەینی لە پارێزگای بۆینس ئایرسی وڵاتەکەی بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆوە گیانی لەدەستدا.
بەپێی میدیا ناوخۆییەکان ماریۆ میۆنیی 56 ساڵ لەنزیک بەندەری سان ئەندرێس دی گیلس لەپارێزگای بوێنۆس ئایرس شۆفێری کردووە کاتێک ڕووداوەکە ڕوویداو لەگەڕانەوەدا بووە لەرۆزاریۆ وە.
وەزیر بە تەنیابووە و ئۆتۆمبێلێکی فەرمی پێبووە، بەپێی ڕاپۆرتە سەرەتاییەکان، میۆن لە دەوروبەری کاتژمێر 9:30 ی شەو کۆنترۆڵی ئۆتۆمبێلەکەی لە دەستداوە، ئۆتۆمبێلەکەی لە پەرژینێک داوە هەرچەندە تا ئێستا هۆکاری ڕووداوەکە نەزانراوە.
میۆن لە مانگی کانوونی یەکەمی 2019 دا وەک وەزیری گواستنەوە لە حکومەتی ئەرجەندتینە بە سەرۆکایەتی ئەلبێرتۆ فێرناندز خزمەتی کردووە.