نوێترین زانیاری لەبارەی ئەو کوڕ و کچەی لە شەقامێکی سلێمانی سەمایان کرد

لڤین:

ئێوارەی ئەمڕۆ كاتژمێر هەشت كوڕ و كچێك بەجلی نیمچە ڕووتەوە لەیەکێک لە شەقامەکانی شاری سلێمانی لەبەردەم جان کافێ دەستیان کرد بە سەماکردن، هەرزوویش ڤیدیۆکەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوکرایەوەو دەنگدانەوەیەکی گەورەی بەدوای خۆیدا هێنا.

سەبارەت بەو ڕووداوە لە ڕاگەیەندراوێکدا، خاوەنی جان کافێ، ڕایگەیاندووە” کوڕ و کچێکی بە رەگەز (سوری) لە ناکاو لە نزیک (جان کافێ) دەستیان بە سەما کردن کردووە، بۆ ھەموو لایەکی رون دەکەینەوە، ئەو بابەتە ھیچ پەیوەندی بە ئێمەوە نییە”.

لەبەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە” بە مافی خۆمان نەزانیوە کە ھیچ رێگرییەک لە سەما کردنەکەیان بکەین، چونکە شەقامێکی گشتییە ئێمە مافی رێگری ھیچ جوڵە و ئاکارێکی خەڵکیمان نیە”.

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە” بەداخەوە لە پاش ئەم روداوە دەیان کەس بە نامەو راستەوخۆ ھەڕەشەیان لە ئێمە کردووە. بۆیە داوا لە لایەنە پەیوەندی دارەکان دەکەین، بە ئەرکی خۆیان ھەستن، نامانەوێ بە مەبەست و بێ مەبەست (جان کافێ) گرفتێکی تاکە کەسی، کە ھیچ پەیوەندی بە ئێمە نیە”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button