نەشتەرگەری بۆ ئافرەتێکی دووگیانی تووشبوو بە کۆرۆنا بەسەرکەتووی ئەنجامدرا

لڤین:

ڕاگەیاندنی نەخۆشخانەی ئافرەتان و لەدایک بوونی فێرکاری⁄ ھەولێر،لە ڕاگەیەندراوێکدا لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بووک، رایگەیاندووە “دوای ئەوەی نەخۆشێکی دووگیان سەردانی نەخۆشخانەکەمانی کرد لە دەرەئەنجامی پشکنینی تاقیگەیی دەرکەوت ھەڵگری نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو”.

لە بەشێکی تری ڕگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە “نەخۆشەکە لە ژووری جیاکەرەوەی کۆرۆنادا داغڵکرا و پاشان گواسترایەوە ھۆڵی نەشتەرگەری کە نەخۆشەکە باری تەندروستی ناجێگیر بوو”.

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە” لە کۆتاییدا بەسەرکەوتوویی نەشتەرگەری بۆ دایکەکە ئەنجامدرا و لە ئێستادا باری تەندروستی ژنەکە و منداڵەکە جێگیرە”.

بەبەشداری
د. ريم خليل پزیشکی پسپۆری ئافرەتان و ئێشکگری کۆڕۆنا
د. تمارا پزیشکی سڕکار
د. ئەسمەر پزیشکی نیشتەجێ ی دێرین
سامان حسين یاریدەدەری سڕکار
محمد عبداللە یاریدەدەری نەشتەرگەری

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button