سەرۆکی حکومەت داوای یارمەتیدانی هەولێر و بەغدا دەکات بۆ جێبەجێکردنی یاسای بودجە

لڤین:

فەرمانگەی میدیای و زانیاری حکومەتی هەرێم ڕایانگەیاند، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی ( ٢٣ی نیسانی ٢٠٢١ )، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە “ئەنتۆنی بلینکن”، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا پێگەیشت.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، لە پەیوەندییەکەدا” گفتوگۆ له‌بارەی چەندین بابەتی جێی بایەخی هەردوولا کرا ، سەبارەت بە پەرەسەندنەکانی دۆخی ئاسایشی ناوچەکە، هەردوولا بەتوندی سەرکۆنەی هێرشەکانی رۆکێت و فڕۆکەی بێفرۆکەوانیان لەدژی هەرێمی کوردستان و بنکەکانی عێراق و هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی کرد”.

لەبارەی یەکڕیزی نێوان هێز و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان، لە بەشێکی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە” هەرودوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگیی یەکڕیزی نێوان هێز و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان و له‌گه‌ڵ پێویستییبوون بە هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە عێراق و گرنگیی بەردەوامبوونی پشتگیریکردنی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکانی عێراق لە شەڕی دژی داعش”.

پەسەندکردنی یاسای بودجەی گشتیی فیدراڵی و چاکسازییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکانی سەرۆکی حکومەت و وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بووە” سەرۆکی حکومەتی هه‌رێم ئاماژەی بە کارنامەی چاکسازی حکومەت کرد بە ئاراستەی زیادکردنی داهات لە رێگەی ئەنجامدانی رێکخستنەوە لە دارایی گشتیدا، داواشی لە وەزیری دەورەی ئەمەریکا کرد،  پشتگیریی حکومەتی هەرێم بکات لە بواری تەکنیکی و هانی سەرمایەگوزاریی ئەمریکاش لە هەرێمی کوردستان بدات، بەتایبەتی  لە هەردوو بواری بانکی و وەبەرهێناندا”.

هەروەها هاتووە” سەرۆکی حکومەت و وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا پێشوازییان لە دەرکردنی یاسای بودجەی گشتیی فیدراڵیی کرد. سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بەوەدا، کە حکومەتی هەرێم چاوەڕێ دەکات بەغدا بە زووترین کات، شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان بنێرێت. پابەندبوونی حکومەتی هەرێمیشی بە یاساکە دووپات کردەوە”.

سەرۆکی حکومەت داوای لە وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کردووە” کە رۆڵی کاریگەری خۆی لە یارمەتیدانی هەولێر و بەغدا بگێڕێت بۆ جێبەجێکردنی یاسای بودجە و چارەسەرکردنی کێشە و ناکۆکییە هەڵپەسێردراوەکانی دیکە. هەروەها بۆ ئەوەی هەرێمی کوردستان بە شێوەیەکی دادپەروەرانە، بەشی خۆی لەو قەرزە نێودەوڵەتیانە وەربگرێت، کە بە عێراق دەدرێت”.

لە تەوەرێکی دیکەی پەیوەندییەکەدا” سەرۆکی حکومەت و وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا هەڵبژاردنەکانی داهاتووی عێراقيان تاووتوێ كرد، هەردوولا نيگەرانیی خۆیان بەرامبەر گرووپ و میلیشیا لە یاسادەرچووەکان دەربڕی، کە کێشە و ئاستەنگ بۆ هاوبەشیی ئەمەریکا لە گەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان و ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی ئازاد و بێگەرد دروست دەکەن، کە ئامانجی هەرێمی کوردستان و عێراق و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییە”.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button