بە تۆمەتی راوكردنی ماسی سێ کەس دەستگیركران

لڤین:

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی راپەڕین، لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاندووە” بە سەرپەرشتیی ئەفسەری بنكەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی بێتواتە، لە دوو دەرچوونی جیاوازدا، توانییان سێ كەس بە تۆمەتی “راوەماسیی نایاسایی” دەستگیر بكە”.

لە بەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە”  تۆمەتبارێكیان لە سنووری قەرەنیاغا بەشێوەیەك نایاسایی خەریكی راوی ماسی بووەو ٢١ كیلۆ ماسیشیی پێبووە”.

پۆلیسی دارستان و ژینگەی راپەڕین ئاماژەی بەوەشكردووە” لە بەنداوی سەروچاوە دوو تۆمەتباری دیكە دەستگیركران، كە بە ھەمان شێوە خەریكی راوی ماسی بوون بە نایاسایی”.

جیگەی ئاماژە پێدانە بەپێی بڕیارێكی وەزارەتی كشتوكاڵ، راوكردنی ماسی لەرۆژی ١٥ / ٣ / ٢٠٢١ ـەوە تاوەكو ١٥ / ٦ / ٢٠٢١  لە هەرێمی كوردستان قەدەغەكراوە.

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button