زیاتر لەیەك ملیۆن خانەنشین مووچەکانیان ڕادەگیرێت

لڤین:

ئەیاد جبوری، سەرۆکی دەستەی خانەنشینی عێراق، ئەمڕۆ هەینی ٢٣ی نیسانی ٢٠٢١  لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵیی فەرمی عێراق ڕایگەیاندووە “لە ئێستادا زیاتر لە دوو ملیۆن و ٥٠٠ هەزار کەس بە شێوەیەکی فەرمی و کارا موچەی خانەنشینی وەردەگرن”.

هەروەها ئاشکرای کردووە” نزیکەی ملیۆنێک و ٢٠٠ هەزار موچەی دیکەش تائێستا بەهۆی گرفتی جیاوازەوە کارا نەکراون”.

لە بەشێکی تری لێدوانەکەیدا سەرۆکی دەستەکە ئاماژەیداوە بەوەی” لەسەرەتای ئەمساڵەوە هەڵمەتێکمان بۆ وردبینی کردن لە تۆمار و پەڕاوی خانەنشیان دەست پێکردووە، لەئاکامدا توانیومانە زیاتر لە ٤٥ هەزار موچەی نایاسایی بدۆزینەوە کە بەشێوەیەکی ناڕەوا و ساختە لەماوەی ڕابردوودا موچەیان وەرگرتووە”.

لە کۆتایی لێدوانەکەیدا جبوری ڕایگەیاندووە” موچەی خانەنشینان لەبودجەی ٢٠٢١ دا مسۆگەرکراوە و بەهیچ شێوەیەک هیچ بڕە پارەیەکیان لێ نابڕدرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button