موقتەدا سەدر: بێ ئومێد بووم

لڤین:
موقتەدا سەدر ڕایگەیاند، “لەگەڵ خستنەگەڕی هەوڵیكی زۆر بۆ ئەنجامدانی چاكسازیی، بەڵام هەست دەكەین ئەوانەی پشتیوانمانن كەمن و ئەوانەی گومان دەكەن و كورسی و دەسەڵات چاوی كوێكردوون زۆرن”.
موفتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر لە تویتێكیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر، نوسیویەتی: “خودایە تۆ ئاگاداری كە هەوڵی بێوچان دەدەم، تا چاكسازی لە عێراقدا بكەم، تائێستاش بەو پەڕی تواناوە هەوڵەکانمان بەردەوامن، بەڵام هەست دەكەین ئەوانەی پشتیوانمانن كەمن و ئەوانەی گومان دەكەن و كورسی و دەسەڵات چاوی كوێكردوون زۆرن كە لایەنگرانی ئال سەدریشیان تێدایە”.
لە كۆتایی تویتەكەیدا، موقتەدا سەدر لە خودا دەپاڕێتەوە تا خۆڕاگری بكات و لەسەر ڕێڕەوی چاكسازی شەهید ببێت.