نرخی بەنزین بەرزدەبێتەوە

لڤین:
چەند رۆژێکە نرخی بەنزین بەرزتربووەتەوە و هەر لیترێک بەنزین نزیکەی 25 دیناری چووەتە سەر.
ماوەی چەند رۆژێکە نرخی بەنزین بەرزتربووەتەوە و لە ئێستادا نرخی هەر لیترێک بەنزینی نۆرماڵ بۆ 650 دینار بەرزبووەتەوە و لیترێک بەنزینی موحەسەنیش بووە بە 700 دینار و بەنزینی سۆپەریش لیتری بە 775 دینارە.
لایەنە پەیوەندیدارەکان و بەرپرسان هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین بۆ بەرزبوونەوەی بەهای نەوت و نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی و چەند هۆکارێکی دیکە دەگەڕێننەوە، ئەمەش لە کاتێکدایە کە لە چەند مانگی ڕابردوودا نرخی لیترێک بەنزینی نۆرماڵ بە 500 دینار بوو.