دادگای موسڵ سزای لەسێدارەدانی بۆ چوار گەنجی کورد دەرکرد

لڤین:

دادگای موسڵ سزای لەسێدارەدانی بۆ چوار گەنجی کورد دەرکرد و بڕیارەکەی دادگاش کاردانەوەی لێدەکەوێتەوە.

ڕۆژی 26ی 9ی 2020، دوو گەنجی عەشیرەتی شەمەر لەسەر ڕێگای نێوان تل عوزێر و شەنگال کوژران، دوای ڕووداوەکە هەر ئەو ڕۆژە چوار گەنجی ئێزدی کە تەمەنیان لە خوار 20 ساڵە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی عێراقەوە بە تۆمەتی کوشتنی ئەو دوو گەنجە دەستگیر کران.

ڕۆژی 21ی ئەم مانگە، دادگای موسڵ، سزای لەسێدارەدانی بەسەر ئەو چوار گەنجە ئێزدییەدا سەپاند، لەئێستاشدا بۆ جێبەجێی کردنی بڕیارەکە، پێویستە سەرۆک کۆماری عیراق واژۆ لەسەر بڕیارەکە بکات.

بڕیارەکەی دادگا کاردانەوەی ئەنجومەنی خۆبەڕێوبەریی دیموکراتی شەنگال- مەخەدەشە-ی لێکەوتەوە و لەو چوارچێوەیەشدا ئەمڕۆ لە شارۆچکەی سنونێ بە ئامادەبوونی ئەندامانی ڕێکخراو و دامەزراوەکانی کۆمەڵگای ئێزدی، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا مەخەدەشە بڕیاری لەسێدارەدانەکەی دادگای موسڵی بە سیاسی وەسفکرد و ڕایگەیاند: “یاساکانی عێراق تەنیا لەسەر کۆمەڵگای ئێزدی جێبەجێی دەکرێت، هەزاران چەتەی داعش دەستگیرکراون کە سەرەڕای هەبوونی بەڵگە پێویست لەسەریان، کە دەسەلمێنێت دەستیان چووەتە خوێنی ئێزدییەکانەوە بڕیاری لەسێدارەدانیان بۆ دەرناکات”.

مەخەدەشە دەشڵێت: “داوا لە گەلەکەمان دەکەین کە لەدژی ئەم ناحەقییە لەسەر گەنجانمان، بێدەنگ نەبن و بڕژێنە شەقامەکان، ئەگەر ئەمڕۆ لە بەرامبەریان بێدەنگ بین، سبەی بە سەدان کەسی دیکە بە بیانوی جیاواز دەستگیر دەکەن، ئێمە هەڵویستی حکومەتی عێراق وەک فەرمانێکی نوێ دەبینین”.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button