130 کۆچبەر لە بەلەمێکدا نوقمی ئاو بوون

لڤین:
130 کۆچبەر لە بەلەمێکدا نوقمی ئاو بوون و تیمە فریاگوزارییەکانیش توانیویانە تا ئێستا تەرمی 10 کەسیان بدۆزنەوە.
ڕێکخراوی “ئێس ئۆ ئێس مدیترانە” ڕایگەیاند، لە ئاوە نێودەوڵەتییەکانی نزیک لیبیا، بەلەمێکی کۆچبەران بە 130 سەرنشینەوە نوقمی ئاو بوو بە وتەی ڕێکخراوەکە ڕووداوەکە دوێنێ ڕوویداوە و تا ئێستاش تەرمی 10 کەس لەو کۆچبەرانەی لەناو بەلەمەکەدا بوون، لەلایەن تیمە فریاگوزارییەکانەوە دەرهێنراونەتەوە.
ڕێکخراوی “ئێس ئۆ ئێس مدیترانە ئاماژەی بەوەشکردووە، کە کەشتییەکی ڕێکخراوەکەیان لەگەڵ دوو کەشتیی دیکە بەرەو شوێنی ڕووداوەکە بەڕێکەوتوون و گەڕان بۆ دۆزینەوەی تەرم یان ڕزگارکردنی کۆچبەران بەردەوامە.
بەگوێرەی ئاماری یو ئێن، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا، ٢٩٠ کۆچبەر لە دەریای ناوەڕاستدا، گیانیان لەدەستداوە.