نێچیرڤان بارزانی: نەوەی تازەی عێراق دروشمی بێ ناوەڕۆکی قبوڵ نییە

لڤین:

نێچیرڤان بارزانی، رایگەیاند، نه‌وه‌یه‌كی تازه‌ له‌ عێراق دروست بووه‌ و چیتر دروشمی بێ ناوه‌رۆكیان له‌ سیاسییه‌كانی وڵات قبووڵ نییه، جەختیشیکردەوە کە هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا له‌ڕابردوودا هه‌ڵه‌یان كردووه‌‌.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە میانەی چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی شەرقییەدا کە شەوی رابردوو پەخشکرا ڕایگەیاند، نه‌وه‌ی ئێستای عێراق نه‌وه‌ی پێش ١٠‌ ساڵ نییه‌، ئه‌وه‌ی ساڵی ٢٠٠٣ له‌ دایكبووه‌، ئێستا ته‌مه‌نی ١٨ ساڵه‌ و ئه‌وه‌ خۆی له‌ خۆیدا ئێستا ئاماده‌یه‌ بۆ گۆڕانكاریی.

ڕاشیگەیاند کە، گه‌لی عێراق مومكین نییه‌ هه‌ر دروشمی بێ ناوه‌ڕۆک له‌ سیاسییه‌كانی عێراقی قبوڵ بكات و ژیانی ده‌وێت، كێشه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و به‌غداش به‌شێكن له‌و سه‌قامگیرییه‌ سیاسییه‌ی كه‌ عێراق ده‌بێت به‌خۆیه‌وه‌ بیبینێت.

ئاماژەی بەوەشکرد کە هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا له‌ڕابردوودا هه‌ڵه‌یان كردووه‌، ده‌بێت وانه‌ له‌و هه‌ڵانه‌ وه‌ربگرن له‌پێناو دروستكردنی ئاینده‌یه‌كی باشتر بۆ عێراقییه‌كان.

نێچیرڤان بارزانی، هەر لە چاوپێکەوتنەکەیدا ئاماژەی بەوەشکرد، ده‌بێت هه‌موو لایه‌ن و پێكهاته‌كان لێكگه‌یشتن و روانگه‌یه‌كی هاوبه‌شیان بۆ داهاتووی عێراق هه‌بێت و سوود له‌ هه‌ڵه‌كانی رابردوو وه‌ربگرن.

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button