شانەی ئەمنی عێراق لەبارەی هێرشە مووشەکیەکەی شەوی رابردووەوە روونکردنەوەیدا

لڤین:

شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق لەبارەی هێرشە مووشەکیەکەی شەوی رابردووی سەر فڕۆکەخانەی بەغدا، رایگەیاند، ئەو هێرشانە لەلایەن گروپێکی لادەر و بەئامانجی سەرقاڵکردنی هێزەکانیان بووە، چونکە هێزەکانیان سەرقاڵی ئۆپەراسیۆنێکی دژ بە چەکدارانی داعش بوون، هاوکات شوێنی ئاراستەکردنی مووشەکەکانیشی ئاشکرا کرد.

شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراقی لەراگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد لەهێرشەکەی شەوی رابردوودا، هەشت مووشەک ئاڕاستەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا کران و سێ مووشەکیان لە دەوروبەری فڕۆکەخانەکە کەوتوونەتە خوارەوە.

شانەکە ئاماژەی بەوەداوە کە مووشەکێکیان لە نزیک زیندانی ناوەندی کەرخ و یەکێکی تریان لە نزیک ئەکادیمیای دژە تیرۆر و، سێهەم مووشەکیش لە نزیک بارەگای یەکێک لە هێزەکانی هاتنەناوەوەی خێرا کەوتوونەتە خوارەوە.

لەراگەیەندراوەکەدا شانەی ئەمنی ئاماژەی بەوەشکردووە، جگە لە زیانە مادییەکان، هیچ زیانێکی گیانی بەهۆی ئەو هێرشە نەکەوتوەتەوە و هاوکات، دەست بەسەر تەواوی ئەو مووشەکانەی کە نەتەقێندرابوونەوە لەسەر بانی یەکێک لە ماڵە چۆڵەکانی ناوچەکەدا گیراوە.

شەوی رابردوو سێ مووشەک ئاڕاستەی فڕۆکەخانەی بەغداد کران، کە مووشەکەکان ئاراستەی بنکەی سەربازیی ”ڤیکتری” کراوە کە هێزەکانی ئەمەریکای تێدا جێگیرکراوە.

 



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button