لە پارێزگای سلێمانی بومەلەرزە ڕوویدا

لڤین:
دەستەی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق رایگەیاند، شەوی رابردوو دوو بومەلەرزە لە دووکاتی جیاواز سنووری پارێزگای سلێمانی هەژاندووە.
بەپێی ڕاپۆرتێكی دەستەی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی وەزارەتی گواستنەوەی عیراق، بومەلەرزە یەکیان لە كاتژمێر 12:55:03ی بەرەبەیانی هەینی ڕویداوە و بەگوڕی (3.4) پلە بووە و 24 كیلۆمەتر لە باشووری خۆرهەڵاتی دەربەندیخانی پارێزگای سلێمانی دووربووە.
هەروەها ئاماژەی بەوەشداوە کە بومەلەرزە کەی دیکەیان، لە كاتژمێر 11:27ی هەمان شەوبووە لە هەمان شوێن و هاوڵاتیانی ناوچەكە هەستییان پێكردووە.