پۆلیسی هەولێر لەبارەی رووداوێکی تەقەکردن لە دریم سیتی روونکردنەوەیدا

لڤین:

لەبارەی رووداوێکی شەڕەتەقە لە دریم سیتی، پۆلیسی هەولێر، ڕوونکردنەوەیدا و دەڵێت: هەواڵی کوژرانی دووکەس لەو شەڕەدا دوورە لە ڕاستیەوە و هۆکاری ڕوودانی شەڕەکەش دەخاتەڕوو.

موقەدەم هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر ڕاگەیاند، شەڕە تەقە لەنێوان چەند گەنجێک لە دریم سیتی شاری هەولێر روویدا، بەڵام سوپاس بۆ خوا ڕووداوەکە کوژراو و برینداری لێنەکەوتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، “چەند میدیایەک، گرتەی ڤیدیۆی تەقەکردنەکەیان بڵاو کردەوە، وایان خستەڕوو کە لە ڕووداوەکە دووکەس کوژراوە، بەڵام ئەمە دوورە لە راستی و ھیچ کەسێک بریندار نەبووە و نەکوژراوە”.

وتەبێژی پۆلیسی هەولێر، وتیشی، رووداوەکە لەسەر دەماقەڵەی نێوان چەند کەسێک بووە، سکاڵاش تۆمارکراوە و پۆلیسی هەولێر ئەو کەسانە دەستگیردەکات کە لە تەقەکردنەکەدا بەشدار بوون.

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button