دیندار زێباری:

دەستگیركراوانی بادینان تاوانبارن و مەترسین بۆ دەسەڵاتی سیاسی

لڤین:

دیندار زێباری، ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان، وەڵامی ڕاپۆرتەکەی ڕێکخراوی ( هیومان رایتس ۆوچ )ی دایەوەو ڕایگەیاندووە” دادگا سەربەخۆیە لە حکومەت و دامەزراوە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان، هەروەها، حکومەتی ھەرێم دەست لە پرۆسە یاساییەکان وەرنادات، دەستبەسەرکردن و دەستگیرکردن تەنیا بە بڕیاری دادگا جێبەجێدەکرێن”.

لە ڕاگەیەندراوەکەیشدا ئاماژە بەوەدراوە کە” . ئەم ڕاگیراوانە لە بادینان تاوانباربوون بە کۆکردنەوەی زانیاری نهێنی و پێدانیان بە لایەنی بیانی بە بەرامبەر، ئەم زانیاریانە ڕاستەوخۆ ژیانی بەرپرسانی باڵای کورد و بیانی لە کوردستان دەخستە مەترسییەوە”.

دیندار زێباری ڕایگەیاندووە، تۆمەتباران، لەناو هۆڵی دادگا لە لایەن پارێزەرەکانی خۆیانەوە نوێنەرایەتیان کراوە، ئەوان چاوییان بە پارێزەرکانیان کەوتووە لەکاتی ڕاگرتنیاندا، و گرنگە بزاندرێ کە بڕیاری دادگا پەیوەندی بە کاری ڕۆژنامەوانی تۆمەتبارانەوە نەبووە”.

هەروەها هاتووە” دادگاییکردنەکان لەلایەن نوێنەرانی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییە ناحکومییەکان و پەرلەمانی کوردستان و میدیاکانەوە چاودێری دەکران”.

زێباری ڕوونیکردەوە کە” بڕیارەکانی دادگای تاوان قابیلی تانەلێدانن، و ئێستا دادوەری دادگای تاوان پەڕاوەکانی ڕەوانەی دادگای تەمییز کردووە بۆ تێهەڵچوونەوە”.

لە بەشیکی تری ڕاگەیەندراوەکەی ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان هاتووە” کۆمیتەی نێونەتەوەیی خاچی سوور (ICRC) و ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاری عێراق (یونامی) دەستگەیشتنیان بە دەستبەسەرکراوەکان هەبووە”.

هاروەها هاتوە” حکومەتی هەرێمی کوردستان تەواو پابەندە بە حوکمی یاسا و بە پرۆسەی یاسایی دادپەروەرانە و بێلایەن، و ئازادی ڕاگەیاندن کاری لەپێشینەیەتی”.

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە” حکومەت لەگەڵ یونامی و نوسینگەی کۆمیسیاری باڵای مافەکانی مرۆڤ کاردەکات بۆ دڵنیابوون لەوەی کە کوردستان بەتەواوی پابەند بە پێوەرە نێودەوڵەتیەکانی مافی مرۆڤ، بە تایبەتی لە بواری ئازادی میدیادا”.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button