جەخت لە بەردەوامی ئاڵوگۆڕی توانای ئەمنی لە نێوان عێراق و ئێران دەکرێت

لڤین:

وەزارەتی ناوخۆی عیراق،ئەمڕۆ پێنچ شەممە، ٢٢ ی نیسانی ٢٠٢١، لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، عوسمان غانمی وەزیری ناوخۆی عیراق، لەگەڵ حجەتوڵڵا قورەیشی جێگری وەزیری ناوخۆی ئێران،كۆبووە و لە كۆبوونەوەكەدا پرسی ئاڵوگۆڕپێكردنی توانا ئەمنییەكان لەنێوان عیراق و ئێران تاوتوێكرا، هەردوولاش جەختیان لەسەر بەردەوامبوونی هەماهەنگییەكانی نێوانیان كردەوە بۆ بەرقەراركردنی ئاسایشی سنوورەكان و بەرەنگاربوونەوەی تاوانەكان، بەتایبەتیش رێگریكردن لە بازرگانی ماددە هۆشبەرەكان”.

جێگری وەزیری ناوخۆی ئێران، كە دوێنێ بە سەردانێكی رانەگەیەنراو گەیشتبووە عیراق، لەگەڵ فالح فەیاز سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی كۆبووەوە، بەڵام ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكە ئاشكرا نەكرا.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button