لەسەر کردنەوەی ناوەندێکی مووساد لە کوردستان ڕوونکردنەوە دەدرێت
لڤین:
لەبارەی هەواڵی کردنەوەی ناوەندیکی مووساد لە هەرێمی کوردستان، لە ڕاگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی دەست ( لڤین ) کەوتووە، جوتیار عادل، وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ڕایگەیاندووە” لێره‌وه بۆ رای گشتی راده‌گه‌یه‌نین، ئه‌و راپۆرته بێبنه‌مایه‌ی بڵاوكراوه‌ته‌وه ته‌نیا له له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی وه‌همی ئاماده كراوه، هه‌وڵێكه بۆ چه‌واشه‌كردنی رای گشتی و ته‌شهیركردن به هه‌رێمی كوردستان و هه‌وڵدان بۆ خستنه‌پاڵی تۆمه‌تێكی چه‌په‌ڵ هه‌رچه‌نده ره‌تیشمان كردووه‌ته‌وه، ئه‌وكات و ئێستاش جه‌ختمان كردووه‌ته‌وه كه هیچ بوونێكی ئیسرائیلی یان سه‌نته‌رێكی ئیسرائیلی له هه‌رێمی كوردستان بوونی نییه”.
لەبەشیکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە” حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سكاڵای یاسایی له‌دژی ئه‌و كه‌ناڵه پێشكه‌ش ده‌كات.
ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه‌ی وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان:
كه‌ناڵی ئافاقی ته‌له‌ڤزیۆنی عێراقی له پێگه ئه‌لیكترۆنییه‌كه‌ی له رێكه‌وتی ٢٢ ی نیسانی ٢٠٢١ راپۆرتێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێیدا هه‌رێمی كوردستانی به‌وه تۆمه‌تباركردووه، گوایا رێگه‌ی به كردنه‌وه‌ی “سه‌نته‌ری مووساد” له هه‌ولێر داوه.
لێره‌وه بۆ رای گشتی راده‌گه‌یه‌نین، ئه‌و راپۆرته بێبنه‌مایه‌ی بڵاوكراوه‌ته‌وه ته‌نیا له له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی وه‌همی ئاماده كراوه، هه‌وڵێكه بۆ چه‌واشه‌كردنی رای گشتی و ته‌شهیركردن به هه‌رێمی كوردستان و هه‌وڵدان بۆ خستنه‌پاڵی تۆمه‌تێكی چه‌په‌ڵ هه‌رچه‌نده ره‌تیشمان كردووه‌ته‌وه، ئه‌وكات و ئێستاش جه‌ختمان كردووه‌ته‌وه كه هیچ بوونێكی ئیسرائیلی یان سه‌نته‌رێكی ئیسرائیلی له هه‌رێمی كوردستان بوونی نییه.
وێڕای ئه‌وه‌ی ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه به‌مه‌به‌ست ئه‌و هه‌واڵانه بڵاوده‌كه‌نه‌وه ئه‌و راستییه به باشی ده‌زانن و به‌ته‌واوی ئاگاداری ئه‌و حه‌قیقه‌ته‌ن، به‌ڵام ئه‌وان سوورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ره‌واج به سیاسه‌ته دوژمنكارییه‌كانیان بده‌ن، و تا ئیستاش له بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و جۆره “درۆ و ده‌له‌سانه” به‌رده‌وامن، با ئه‌وه بزانن كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سكاڵای یاسایی له‌دژی ئه‌و كه‌ناڵه پێشكه‌ش ده‌كات.
بۆیه داوا له سه‌رۆك وه‌زیران و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ده‌كه‌ین، په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی شه‌فاف بكه‌نه‌وه و ده‌ستبه‌جێ لیژنه‌یه‌ك بۆ دیاریكردنی ئه‌و شوێنه ره‌وانه بكه‌ن، كه ده‌گوترێت سه‌نته‌ره ئیسرائیلییه‌كه‌ی لێیه، بۆ ئه‌وه‌ی سنوورێك بۆ ئه‌و تۆمه‌ته درۆزنانه و بێبنه‌ما و مه‌ترسیدارانه دابنرێت، كه به‌شێوه‌یه‌كی كوێرانه ده‌خرێنه پاڵ هه‌رێمی كوردستان، كه دواجار زیانی بۆ سه‌رانسه‌ر وڵات ده‌بێت.
گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
٢٢ ی نیسان/ ئەپریلی / ٢٠٢١
Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4
Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6
Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7
Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22
Notice: Undefined index: name in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 44
Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21