سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان

عێراق خاوەنی سامانێكی ماددی و مرۆیی دەوڵەمەندە

لڤین:

میدیاکانی نزیک مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بڵاویانکردەوە” ئەمڕۆ پێنچ شەممە ٢٢ / ٤ / ٢٠٢١  مەسرور بارزانی پێشوازی لە ماجد حەنتوش وەزیری كارەبای حكومەتی فیدراڵی كردووە و گفتوگۆیان دەربارەی دۆخی كارەبا لە عێراق و هەرێمی كوردستان و پەرەپێدانی هەماهەنگیی لە نێوان هەردوولا و هەوڵەكان بۆ باشتركردنی توانای بەرهەمهێنانی وێستگەكانی كارەبا كردووە.

هەروەها سەرۆکی حکومەت ئامادەیی دەربڕیووە بۆ هاوكاریكردنی وەزارەتی كارەبا و تۆڕی كارەبای نیشتمانیی بۆ ئەنجامدانی پڕۆژەی هاوبەش”.

لە کۆتایدا مەسرور بارزانی ئاماژەی بەوەیش داوە كە عێراق، خاوەنی سامانێكی ماددی و مرۆیی دەوڵەمەندە كە ئەگەر بە باشی سوودی لێ وەربگیرێت، كاریگەریی ئەرێنی لەسەر باشتربوونی ژیانی هاوڵاتییان بە گشتی و كارەبا بە تایبەتی دەبێت”.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button