بەوێنە.. نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ باڵیۆزی وڵاتێک پاسكیلسواری ئەنجامدا

لڤین:
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق، گەشتێکی پاسکیلسواریی ئەنجامدا.
ستیڤن هیكی، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر وێنەی خۆی و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستانی لەكاتی پاسكیلسواری بڵاوكردەوە.
ستیڤن هیكی لەگەڵ بڵاوکردنەوەی وێنەکان نوسیویەتی: كاتێكی زۆری خۆم بە ئامادەكردن و خواردنی خۆشی عێراقی بەسەر دەبەم، بۆیە زۆر خۆشحاڵبووم لەگەڵ سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێكەوە پاسكیلسواریمان كرد و هەندێ كالۆریمان سووتاند.