بەرهەم ساڵح و جێگری سەرۆکی حکومەتی روسیا کۆبوونەوە

لڤین:

جێگری سەرۆکی حکومەتی روسیا و بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق لە بەغدا کۆبوونەوە و سەبارەت بە گۆرانکاری و پێشھاتەکانی ناوچەکە گفتوگۆیان کرد.

ئەمڕۆ د. بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق، لە کۆشکی بەغداد پێشوازیکرد لە یوری بۆریسۆڤ، جێگری سەرۆکی حکومەتی روسیا و سەرۆکی لیژنەی ھاوبەشی عێراق – روسیا و پێکەوە کۆبوونەوە.

بەپێی راگەیەندراوی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق، لە کۆبوونەوەکەدا “بەگرنگییەوە باس لە پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵاتی دۆست و چۆنیەتی پەرەپێدانی لە سەرجەم بوارەکاندا کرا، ھەروەھا جەختکرایەوە لە گرنگی بەهێزکردنی ھەماھەنگی لە بوارەکانی ئاسایش و بەرگری بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و هاریکاری بازرگانی و ئابووری و رۆشنبیری، بەجۆرێک خزمەت بە بەرژەوەندی هاوبەشی هەردوو گەلی دۆست بکات”.

هاوکات گفتوگۆشکرا دەربارەی کارەکانی لیژنەی هاوبەشی عێراق – روسیا و پێویستی فراوانکردنی هەماهەنگی بۆ سەرخستنی بڕیارەکانی لیژنەی ھاوبەش لە رێگەی چاودێریکردنی ریککەوتننامەکان و واژووکردنی.

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بەرهەم ساڵح ڕایگەیاند “ناوچەکە رووبەڕووی کێشە و ئاڵنگاری زۆر بووەتەوە، بۆیە پێویستە ھەماھەنگی و کاری جددی بکرێت بۆ تێپەڕاندنی ناکۆکییەکان و کەمکردنەوەی گرژییەکان لە رێگەی دیالۆگەوە”.

هاوکات ئاماژشیکرد بە کرانەوەی عێراق بە رووی ناوچەکەدا بە ئامانجی بەهێزکردنی ئاسایش و ئارامی ناوچەکە، ھەروەھا جەختیشیکردەوە ئاسایش و سەقامگیری و سەروەری عێراق بەشێکی گرنگە لە چەسپاندنی ئاسایش و ئاشتی ناوچەکە، ھەروەک پێودانگێکی گرنگیشە رووەو بەهێزکردنی هاریکاری ئابووری و بازرگانی و پشتیوانیکردن لە دەرفەتی گەشەپێدان لە ناوچەکەدا.

لەلای خۆیەوە یوری بۆریسۆڤ، پشتیوانی وڵاتەکەی بۆ سەقامگیری و سەروەری عێراق و هەوڵەکانی بۆ ریشەکێشکردنی تیرۆر و چەسپاندنی ئاسایش دووپاتکردەوە، هەروەها هەنگاوەکانی روسیای بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات لە تەواوی بوارەکان خستەروو.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button