دوو وڵات سزای لە سێدارەدان دەگەڕێننەوە

لڤین:

بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی، هەریەک لە وڵاتانی عومان و قەتەر، دوای ڕاگرتنی سزای لە سێدارەدان لە وڵاتەکانیان بۆ ماوەی چەندین ساڵ سزای لە سێدارەدانیان گەڕاندوەتەوە و جێبەجێی دەکەن.

لە ڕاپۆرتی ساڵانەی ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی (ئەمنستی)، تایبەت بە سزای لەسێدارەداندا هاتووە: “دەسەڵاتدارانی قەتەر دوای وەستاندنی سزای لە سێدارەدان بۆ ماوەی نزیکەی 20 ساڵ لە مانگی ئایاری ڕابردوودا سزای ڕەمی کردنی هاوڵاتییەکی نیپاڵی (ئەنیل تشوداری) جێبەجێکرد، دوای ئەوەی دادگای تەمیز تەئکیدی لەسەر سزای لە سێدارەدانی کردوەتەوە”، ئەمەش یەکەمین سزای لە سێدارە دانە کە لە دوای ساڵی 2000ەوە جێبەجێ دەکرێت.

هەر لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە: “عومان لە ساڵی ڕابردوودا چوار بڕیاری سزای لە سێدارەدانی دەرکردووە کە لە ساڵی 2015 وە سزای لە سێدارەدان لەو وڵاتە وەستێنرابوو”.

ئەمنستی ئاشکراشیکردووە بە شێوەیەکی گشتی 8 ئەندام لە 22 ئەندامی کۆمەڵەی وڵاتانی عەرەبی لە ساڵی 2020 داحوکمی لە سێدارەدانیان جێبەجێکردووە ئەوانیش قەتەر، عومان، میسر، عێراق، یەمەن، سعودیە، سوریا و سۆماڵن.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button