سێ تەقینەوە لەسەر ڕووی خۆر ڕوویاندا

لڤین:

سەر لەبەیانی ئەمڕۆ سێ تەقینەوەی “خۆر”ی بێهێز لە جۆری C ڕوویدا و پێشبینی دەکرێت کاریگەریان هەبێت لەسەر هێزی موگناتیسی زەوی. 

بە پێی ماڵپەڕی ئەلکترۆنی تاقیگەی تیشکی ئێکس و گەردوونناسیی سەر بە پەیمانگای ئەکادیمیای فیزیای زانستی ڕوسی، بەیانی ئەمڕۆ سێ تەقینەوەی بێهێز لە جۆری C و بەرزتر لەسەر ڕووی خۆر ڕوویانداوە و تەقینەوەکانیش لەدوای یەکبوون لە کاتژمێرەکانی 7:10 و 8:00 و 8:50 خولەک بە کاتی مۆسکۆ.

بە وتەی سەرچاوەکە، ئەم جۆرە تەقینەوانە بەپێی هێزیان دابەشدەکرێن لە کەمەوە بۆ زۆر بەم شێوەیەن A و B و C و M و X  و لە کاتی ئەم جۆرە تەقینەوانە هەورە پلازماکان بڵاودەبنەوە و زیانی موگناتیسی بەزەوی دەگەیەنن.

بە گوێرەی هەواڵەکە پێشبینی دەکرێت کاریگەری هەبێت لەسەر تێکچوونی لاوەکی لە کارکردنی سیستەمەکانی وزەدا، هەروەها کاریگەری لەسەر ڕێڕەوی کۆچکردنی باڵندە و ئاژەڵەکان هەبێت، تەقینەوە بەهێزەکانی خۆر، پەیوەندی شەپۆلی کورت و سیستەمی گەڕان تێک دەدەن و دەبنە هۆی پچڕانی کارەبا لە تۆڕە پیشەسازییەکاندا.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button