مهسرور بارزانی پەیامێکی بڵاوکردەوە

لڤین:
مهسرور بارزانی بە بۆنەی ساڵیادی ڕۆژنامەگەریی کوردی، پەیامێکی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند، قۆناغی ئێستا، لە هەموو كاتێك زیاتر پێویستی بە رۆژنامەوانییەكی ڕاستەقینە و پیشەیی هەیە، بۆیە پێویستە ڕۆژنامەوانانی کوردستان، لە ڕێگەی پابەندبوون بە یاسا و ئیتیكی پیشەیی میدیایی، ڕێز لە كاری رۆژنامەوانی خۆیان بگرن.
مهسرور بارزانی، سهرۆكی حكومهتی ههرێمی كوردستان به بۆنهی 123 ساڵ تێپەڕبوون، بهسهر دهرچوونی یهكهم ژمارهی رۆژنامهی كوردستان پهیامێكی پیرۆزبایی بڵاوكردهوه.
له پهیامهكهدا هاتووه: ئەمڕۆ لە هەرێمی كوردستان، بزاڤی رۆژنامەوانیی، دەرفەتێکی زێڕینی بۆ رەخساوە و پێی ناوەتە قۆناخێكی پێشکەوتوو، بە جۆرێک کە ئەمڕۆ لە هەرێمی کوردستان، سەدان دەزگای هەمەجۆری راگەیاندن هەن و بەوپەڕی ئازادییەوە، کاری خۆیان دەکەن.
ههر لە پەیامەکەدا هاتووه: “قۆناغی ئێستا، لە هەموو كاتێك زیاتر پێویستی بە رۆژنامەوانییەكی راستەقینە و پیشەیی هەیە، بۆیە پێویستە رۆژنامەوانانی کوردستان، لە رێگەی پابەندبوون بە یاسا و ئیتیكی پیشەیی میدیایی، رێز لە كاری رۆژنامەوانی خۆیان بگرن، بۆ ئەوەی بە جوانترین شێوە کاری خۆیان ئەنجام بدەن”.
دهقی پهیامهكه:
بە بۆنەی ڕۆژی رۆژنامەگەریی کوردی و تێپەڕبوونی 123 ساڵ بە سەر دەرچوونی یەكەمین ژمارەی رۆژنامەی كوردستان، کە هاوکاتە لە گەڵ ساڵیادی دامەزراندنی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان، پیرۆزباییەكی گەرم لە سەرجەم راگەیاندنکار و رۆژنامەوانانی كوردستان دەكەم.
ئەمڕۆ لە هەرێمی كوردستان، بزاڤی رۆژنامەوانیی، دەرفەتێکی زێڕینی بۆ رەخساوە و پێی ناوەتە قۆناخێكی پێشکەوتوو، بە جۆرێک کە ئەمڕۆ لە هەرێمی کوردستان، سەدان دەزگای هەمەجۆری راگەیاندن هەن و بەوپەڕی ئازادییەوە، کاری خۆیان دەکەن و حكومەتی هەرێمی كوردستانیش، بە شانازییەوە، كاری بۆ چەسپاندنی زیاتری بنەماكانی ئازادی میدیایی و دیموكراسیی کردووە و هەمیشە پەرۆشی رەخساندنی کەشێکی گونجاو بووە بۆ کاری رۆژنامەوانیی.
قۆناخی ئێستا، لە هەموو كاتێك زیاتر پێویستی بە رۆژنامەوانییەكی راستەقینە و پیشەیی هەیە، بۆیە پێویستە رۆژنامەوانانی کوردستان، لە رێگەی پابەندبوون بە یاسا و ئیتیكی پیشەیی میدیایی، رێز لە كاری رۆژنامەوانی خۆیان بگرن، بۆ ئەوەی بە جوانترین شێوە کاری خۆیان ئەنجام بدەن و بەرپرسانە مامەڵە لە گەڵ پیشەکەیان بکەن و پەیامەکەیان، لە خزمەتی ئامانجە نیشتمانییەکاندا بێت.
لەم یادەدا، بە رێز و پێزانینەوە دەڕوانینە خەبات و تێکۆشانی رۆژنامەوانە پێشەنگەکانی کوردستان، ئەوانەی خزمەتێکی زۆری كاروانی رۆژنامەوانیی كوردی و مافە رەواکانی گەلی کوردستانیان كردووە.
مەسرور بارزانی
سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان