ئیسرائیل چهند ناوچەیەکی نزیک لە دیمەشقی بۆردومان کرد

لڤین:
شەوی رابردوو فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل چەند ناوچەیەکی نزیک لە دیمەشقی پایتەختی سوریا یان بۆردومانکرد.
لەو بارەیەوە روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، شەوی رابردو فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل چەند ناوچەیەکی نزیک لە دیمەشقی پایتەختی سوریایان بۆردومانکرد، کە سەرەکیترینیان بنکەی بەرگری ئاسمانی بووە لەناوچەی “زهمیر”، ئەوەش بەهۆکاری بوونی بارەگای “میلیشیاکانی نزیک لەئێران” لەو ناوچەیەدا.
هەروەها بۆردومانەکەی ئیسرائیل کەسێ کاتژمێر بەردەوام بووە بارەگایەکی فیرقەی سێی سوپای سوریایان بەئامانج گرتووە و بەهۆی کردنەئامانجی کۆگایەکی کەرەستەی سەربازیش، تەقینەوەیەکی بههێز ڕوویداوە.