بەهۆی دەستڕێژی گوللەوە گەنجێک کوژرا

لڤین:

شۆڕش ئیسماعیل، وتەبێژی پۆلیسی راپەڕین، بە میدیاکانی راگەیاند” لە ناحیەی حاجیاوای سەر بە قەزای رانیە، گەنجێک درایە بەر دەستڕێژی گوللە و بەهۆیەوە گیانی لەدەستدا.

وتەبێژی پۆلیسی راپەڕین، ئاشکرای کرد” ناسنامەی کەسە کوژراوەکە ئاشکرا نیە بەڵام گەنجەکە تەمەنی ٣٣ ساڵ بووە و دراوەتە بەر دەستڕێژی گوللە و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button