ئەگەر كۆتای بە لێبڕینی مووچە نەهێنرێت مانگرتن و خۆپیشاندان دەستپێدەکاتەوە

لڤین:

لە ڕاگەیەندراوێکدا ئەنجومەنی سەرتاسەری مامۆستایانی ناڕازیی ڕایانگەیاندووە” ماوەی شەش ساڵە مامۆستایان لە خەباتێکی مەدەنی بەرفراواندان دژی بێحورمەتیەکانی دەسەڵاتدارانی هەرێم بەرامبەر بە پرۆسەی پەروەردە و فێرکردن لە هەرێمی کوردستان”.

لەبەشیکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە” لە نوێترین بێحورمەتیکردنیدا بڕیاری بە ئەلکتڕۆنی کردنی خوێندنی داوە بەبێ هیج ئامادەکارییەکی پێویست”.

دەقی ڕاگەیەندراوەکە:

لە ئەنجومەنی سەرتاسەری مامۆستایانی ناڕازییەوە.

لای هەمووان ئاشکرایە ماوەی شەش ساڵە مامۆستایان لە خەباتێکی مەدەنی بەرفراواندان دژی بێحورمەتیەکانی دەسەڵاتدارانی هەرێم بەرامبەر بە پرۆسەی پەروەردە و فێرکردن لە هەرێمی کوردستان

لە نوێترین بێحورمەتیکردنیدا بڕیاری بە ئەلکتڕۆنی کردنی خوێندنی داوە بەبێ هیج ئامادەکارییەکی پێویست .

هاوکات سەرەڕای بەرزبوونەوەی نرخی نەوت و دابەزینی بەهای دیناری عێراقی و ڕێکەوتنی نێوان هەولێر و بەغداد دەیەوێ درێژە بەو کارە نایاسایی و دزییە ئاشکرایەی بدات و کۆتایی بە لێبڕینی مووچەی مووچەخۆڕان نەهێنێت

بۆیە بە پێویستی دەزانین لێرەدا هەڵوێستی خۆمان لە چەند خاڵێکدا بخەینەڕوو

١ـ لە ئێستادا هیچ پاساوێک نەماوە بۆ درێژەدان بەو کارە نایاسایی و دزییە ئاشکرایەی بەناو لێبڕینی مووچە لە فەرمبەران دەکرێت و پێویستە بە زووترین کات کۆتایی پێ بهێنرێت .

٢ـ هاوکات پێویستە کۆتایی بەکاری نایاسایی ڕاگرتنی پلەبەرزکدنەوەی مووچەخۆران بهێنرێت و بە زووترین کات پلەبەرزکزدنەوە دەست پێ بکاتەوە .

٣ـ بەزووترین کات داکۆکی کارانی مافی هاوڵاتیان و مووچەخۆرانی دەڤەری بادینان ئازادبکرێن بە تایبەتی مامۆستا بەدەل بەرواری .

٤ـ خوێندنی بەناو ئەلکترۆنی بەم میکانیزم و شێوازەی ئێستا ڕەتدەکەینەوە و پێمان وایە زیانەکانی زۆرترە لە سوودەکانی و باشترین چارەسەر کردنەوەی دەرگای خوێندنگاکانە بە دابینکردنی ڕێکاری خۆپارێزی تەندروستی

لە کۆتاییدا ڕای دەگەیەنین وەک هەمیشە و هەموو کاتێک ئەو دزی و ستەمکارییانەی دەسەڵات ڕەتدەکەینەوە و هەموو ڕێکارێکی مەدەنی و شارستانی لە مانگرتن و خۆپیشاندان و جۆرەها ڕێکاری تر دەگرینە بەر

ئەنجومەنی سەرتاسەری مامۆستایانی ناڕازی

٢١/٤/٢٠٢١

 

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button