جەخت لە گرنگی ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد لە عێراق دەکرێتەوە

لڤین:

لە ڕاگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی دەست ( لڤین) کەوتووە، نوسینگەی ڕاگەیاندنی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی كوردستان، ڕایگەیاندووە” ئەمڕۆ چوارشەممە ٢١ / ٤ / ٢٠٢١ قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی كوردستان، پێشوازیکرد لە ستیڤن هیکی باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق، لە کۆبوونەوەکەدا پێكەوە چەند پرسێكی جێگە بایەخی نێوان هەردوولایان تاوتوێكرد.

لە بەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە” لە كۆبوونەوەكەدا هەردوولا جەختیان لە گرنگی ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد كردەوە لە عێراق کە خزمەت بە پڕۆسەی سیاسی و دیموکراسی بكات”.

هەروەها هاتووە” لە بارەی پەیوەندییەكانی هەرێم و بەغدا هاوڕابوون كە پەسەندكردنی یاسای بودجە بە ڕەزامەندی هەولێر و بەغدا دەستپێكێكی گرنگە بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی دیکەی نێوان حكومەتی هەرێم و فیدراڵ. هەروەها جەختیان کردەوە لەسەر گرنگیی جێبەجێکردنی یاساکە، لای خۆشییەوە قوباد تاڵەبانی پابەندبوونی هەرێمی بە ناوەڕۆك و دەقەكانی یاساکە دووپات کردەوە و ڕاشیگەیاند بەم نزیکانە وەفدی دانووستانکاری هەرێم جارێکیتر سەردانی بەغدا دەکاتەوە.

سەبارەت بە ناوخۆی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە دراوە کە ” هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگی پاراستنی سەقامگیری سیاسیی هەرێم، باڵیۆزی بەریتانیا پشتگیری وڵاتەکەی بۆ هەرێمی کوردستان دەربڕی و ڕایگەیاند لەگەڵ وڵاتانی هاوپەیمان یارمەتیدەر دەبن بۆ پێشخستنی سەقامگیری سیاسی لە هەرێمی کوردستان”.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button