شەهید بوونی فەرماندەیەکی نەپەگە ڕاگەیەنرا

لڤین:

ناوەندی پاراستنی گەل(نەپەگە) لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاندووە” لە ئەنجامی هێرشی ئاسمانی دەوڵەتی تورکدا  فەرماندەیەکی بە ناوی سینان دەرسیم شەهید بووە”

سەبارەت بە ناسنامەی فەرماندەکە لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە” فەرماندە دالۆکای شانلی بە نازناوی سینان دەرسیم لە ٢٧ / ١٠ / ٢٠٢٠دا لە ئەنجامی هێرشێکی ئاسمانی سوپای داگیرکەری تورک بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا شەهید بووە”.

لە کۆتای ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە” نەپەگە وێڕای سەرەوخۆشی لە گەلی کورد، خانەوادەکەی،  ئازادیخوان و گەریلاکان بەڵین دەدەین کە لەسەر ڕێچکە و ڕێبازی فەرماندە سینان تۆڵە لە دوژمنی گەلەکەمان بکەیەنەوە و هەتا تێکشکانی فاشیزمی تورک بۆ گەیشتن بە ئازادی بۆ گەلەکەمان بەردەوامی بە تێکۆشان دەدەین”.

 

نازناو: سینان میرخان

ناو و پاشناو: دالۆکای شانلی

شوێنی لەدایک بوون: دەرسیم

ناوی دایک و باوک: یازگولو-عەلی

شوێن وکاتی شەهید بوون: ٢٧ی ١٠ی٢٠٢٠- هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا

ئ.ئ

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button