باڵیۆزی بەریتانیا داوای یەکخستنی هێزی پێشمەرگە دەکات

لڤین:

بارەگای بارزانی لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە ٢١ـی نیسانی ٢٠٢١ لە سەلاحەددین  مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان پێشوازی لە ستیڤن هیكی باڵیۆزی بریتانیا لە عێراق كرد و لە کۆبوونەوەکەدا پرۆسەی سیاسیی عێراق و پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و بەغدا و هەروەها ئاڵنگارییەكانی بەردەم هەڵبژاردنەكانی داهاتووی عێراق تاوتوێكران.

لە بەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، باڵیۆزی بریتانیا لە عێراق ئیدانەی هێرشەكانی سەر هەرێمی كوردستان و فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێری كرد و ڕایگەیاند بریتانیا و وڵاتانی هاوپەیمان سوورن لەسەر پاراستنی هەرێمی كوردستان لە هەڕەشەكان و، سەقامگیری و ئارامیی هەرێم بە فاكتەرێكی سەرەكی بۆ سەقامگیری و ئارامیی عێراق و ناوچەكە دەزانن.

لە کۆتای ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، لە بەشێكی تری ئەو دانیشتنەدا ڕۆشنایی خرایە سەر پڕۆسەی چاكسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە و یەكخستنی هێزەكانی پێشمەرگە و باڵیۆزی بریتانیا لە عێراق پشتیوانیی و هاوكاریی وڵاتەكەی بۆ سەرخستنی چاكسازی و كاراتركردنی هێزی پێشمەرگەی كوردستان دووپات كردەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button