حکومەتی هەرێم چوار ملیار دیناری بۆ چارەسەری کێشەی ئاوی سلێمانی تەرخانکرد

لڤین:

ئاری ئەحمەد، بەڕێوەبەری ئاوی ھەرێمی كوردستان رایگەیاند، لە لێدوانێکیدا بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی راگەیاندووە “لە ماوەی ڕابردوودا دەست بە پڕۆژەیەكی گەورەی ئاو لە سنووری سلێمانی بە گوژمەی ١٨ملیار دینار كرا، بەڵام دواتر بە ھۆی قەیرانی داراییەوە پڕۆژەكە وەستا، ئێستاش حكوومەتی ھەرێمی كوردستان چوار ملیار دیناری دیكەی بۆ تەرخان كردووە، بەمەش دوا قۆناغی پڕۆژەكە كۆتایی دێت و دەكەوێتە بواری جێبەجێكردنەوە، كە ئەو پڕۆژەیە بەشێكی زۆری كێشەی ئاوی سلێمانی چارەسەر دەكات”.

ەڕێوەبەری ئاوی ھەرێمی كوردستان، ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو پارەیەی كە تەرخان كراوە، بۆ كڕینی پەمپ و ماتۆڕ و بەستن و رێكخستنی پەمپەكان و هەروەها پێداویستیی دیكە بۆ پڕۆژەكەیە.

سەبارەت بە پرۆژەکە و ئەوشوێنەی کە بوودجەکەی تێدا خەرجدەکرێت، ەڕێوەبەری ئاوی ھەرێمی كوردستان، ئاشکرای کردووە”ئەو پڕۆژەیە لەسەر ئاوی دوكان جێبەجێ دەكرێت، كە یەك و دوو ھەیە و ئەوەی دوو كاری پەرەپێدانی بۆ دەكرێت، بۆ ئەوەی لەو رێگەیەوە كێشەی ئاوی سلێمانی چارەسەر بكرێت و دوای خەرجكردنی پارەكەش، دەست بە تەواوكردنی پڕۆژەكە كراوە و ئێستا بەردەوام كاری تێدا دەكرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button