دەستگیرا بەسەر تەنێک خۆرمای نەشیاو بۆ خواردن

لڤین:

ئەمڕۆ چوار شەممە، ٢١ / ٤ / ٢٠٢١ ، له‌ بڵاوكراوه‌یه‌كدا ئاسایشی ڕاپه‌ڕین ڕایگه‌یاند لەئەنجامی گەڕان و پشکنینەکانی هۆبەی ئابوری یاریدەدەرێتی ئاسایشی قەڵادزێ ، دەستگیرا بەسەر بڕی (۱۰۸) سەدو هەشت کارتۆن خورمای جۆری مەریەم لە علوەی قەڵادزێ

لەبەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا ئاسایشی ڕاپەڕین ئاماژەی بەوەداوە، دوای ناردنیان بۆ پشکنینی خۆراکی و کوالێتی، دەرکەوت شیاوی بەکارهێنان نین و خراپ بوو ون.

لە کۆتای ڕاگەیەندراوەکەدا، هۆبەی ئابوری ئاسایشی قەڵادزێ، داوا دەکات هاوڵاتیان هاوکاریان بکەن و وەک یەک دەست کار بکەن لەپێناوی بنبڕکردنی خۆراک و کەل و پەلی خراپ لە مارکێت و بازاڕگاکان.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button