ڕۆژی رۆژنامەگەری کوردی بەڕەسمی ناسێندرا

لڤین:

سەلما فاتیح، سەرۆکی لیژنەی ڕۆشنبیری و کۆمەڵگەی مەدەنی لە پەرلەمانی کوردستان، بە لە لێدوانێکیدا بۆ میدیاکان ڕایگەیاند، پەرلەمانی کوردستان لە کۆبونەوەی ئەمرۆیدا بە دەنگی ١٠١ ئەندامەکانی رۆژی ٢٢ی نیسانی بە ڕۆژی ڕۆژنامەنووسی کوردی دیاریکرد.

٢٢ی نیسانی ١٨٩٨ یەکەم ڕۆژنامەی کوردی بە ناوی “کوردستان” لە لایەن میقداد مەدحەت بەدرخان لە شاری قاھیرەی پایتەختی میسر بڵاوکرایەوە، ئەوەش وەک رۆژی رۆژنامەگەری کوردی دیاریکرا ، بەڵام لەلایەن دەستەی یاسادانانەوە بەڕەسمی نەناسێنرابوو، دوای ١٢٣ ساڵ لە دەرچوونی ئەو رۆژنامەیە، پەرلەمانی کوردستان ٢٢ی نیسانی بەڕەسمی بە رۆژی رۆژنامەگەری ناساند.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button