ئەو کەسەی ھێرشی کردە سەر براژنی خۆی دەستگیرکرا

لڤین:

ئەمڕۆ پۆلیسی ھەولێر دەستگیركردنی یەكێك لەو دوو تۆمەتبارەی راگەیاندکە دەچێتە سەر ماڵی برایەکی و لە براژن و دایکی دەدات.

وتەبێژی پۆلیسی ھەولێر  راگەیاند: دوای ئەوەی ڤیدیۆیەك کە تێیدا دوو كەس ھەڵدەكوتنە سەر ماڵێك و لە دوو ژن دەدەن، ھێزەكانی پۆلیس دەستیان بە لێكۆڵینەوە و گەڕان كرد بۆ دۆزینەوەی ئەو دوو تۆمەتبارە، یەكێك لە تۆمەتباران دۆزرایەوە و دەستگیر كرا، لە ھەوڵداین بۆ دۆزینەوەی تۆمەتبارەكەی دیكە.

پۆلیسی ھەولێر ئاشکراشیکرد: یەكێك لە تۆمەتبارەكان کوڕی یەكێك لە ژنەكانە و ژنەکەی دیكەشیان براژنیەتی، بە مەبەستی پارە وەرگرتن ھێرشیکردووەتە سەریان.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button