حکومەت دەیەوێت تانە لە پڕۆژە یاسای بودجەی عێراق بدات

لڤین:
ئەنجومەنی وەزیران مستەفا کازمی سەرپشک کردووە لە تانەدان لە هەندێک لە بەندەکانی پڕۆژە یاسای بودجەدا، پەرلەمانتارانیش دژی ئەوەن.
دوای ئەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق مستەفا کازمی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی سەرپشککرد بۆ تانەدان لە هەندێک بڕگە و ماددەکانی پڕۆژە یاسای بودجە، ژمارەیەک لەئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی نیگەران بوون.
شیروان میرزا ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمان، رایگەیاند: ئەنجامدانی گۆڕانکاریی بنەڕەتی لەماددەکانی پڕۆژە یاسای بودجەدا کارێکی سەختە بەهۆی کەمی کات، خواستی حکومەت بۆ تانەدان لە بودجە ئاماژەیەکی مەترسیدارە.
ناوبراو لە لێدوانێکیدا بۆ سۆمەریە نیوز ووتی ” کارێکی سەختە لە ئێستادا گۆڕانکاری لە پڕۆژە یاسای بودجەدا بکرێت “هەرچەندە تانەدان لە هەندێک لە بەندەکانی پڕۆژە یاسای بودجە مافی دەستووری و یاسایی سەرۆکی دەسەڵاتی جێبەجێکردنە، کە گۆڕانکاری تێدا بکات ئەگەر بارگرانی دارایی لەناو بودجەدا هەبێت لەسەر حکومەت”