وەبەرھێنان فێڵ لە کاسبکاران و پەرلەمانتاران دەکات

لڤین:

ئەندامێکی پەرلەمانی كوردستان، سەبارەت بە درووستکردنی عەلووەی دووەمی سلێمانی، ئاشکرایدەکات کە دەستەی وەبەرھێنانی سلێمانی، فێڵی لە کاسبکاران و پەرلەمانتاران کردووە.

دوای ئەوەی لەماوەی ڕابردوودا ئەو کەسانەی کارییان لە عەلوەی سلێمانی دەکرد، بەهۆی ئەوەی نیازهەبووە خاوەنی گەنجینەیەکی ساردکەرەوە عەلوەی دووەم دروست بکات، بەڵام دواتر بەڕێوەبەری گشتی وەبەرھێنانی سلێمانی ڕوونکردنەوەیدا بە کاسبکاران و ڕایگەیاندبوو کە “نیەت و کارەکانی لە پرۆژەکەدا بۆ عەلوەیە نەک سارکەرەوە”.

لەو بارەیەوە دابان محەمەد، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان، ڕایگەیاند، “لەسەر داوای کاسبکارانی عەلوەی سلێمانی، بەدواداچونمانکرد و بەڕێوەبەری گشتی وەبەرھێنانی سلێمانیمان بانگھێشت کرد، پێی ڕاگەیاندین ئەو پرۆژەیە ساردکەرەوەیە و دەستەی وەبەرھێنان، مۆڵەتی عەلوەی نەداوە و نادات، بەوەش کێشەکە چارەسەربوو”.

ڕوونیشیکردەوە کە “لە ئێستادا بەپێی فەرمانێکی کارگێڕی بەڕێوەری وەبەرھێنانی سلێمانی لە ١٨ی ٤ ی ٢٠٢١، بەبێ گەڕانەوە بۆ دەستەی وەبەرھێنان، ناوی گەنجینەی ساردكەرەوەوەی سەوزەو میوە بۆ عەلوەی سەوزەو میوەی هوانە گۆڕدراوە، ئەمەش فێڵ و ناڕاستیە لەگەڵ پەرلەمانی کوردستان و کاسبکارانی عەلوەی سلێمانی”.

کاسبکاران سکاڵای یاساییان کردوە، پشتیوانیان دەبین، وەک لیژنەی وەبەرھێنانیش بەدواداچوون بۆ کۆتا نوسراوی وەبەرھێنانی سلێمانی دەکەین، ھەروەھا ناڕاستی وتەکانی وەبەرھێنانی سلێمانی لەبەردەم پەرلەمانتاران لە نوسینگەی سلێمانی.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button