پارتی: کار بۆ ئەوە دەکەین چەند مانگێك پێش ھەڵبژاردن بگەڕێینەوە بۆ كەركوك

لڤین:

جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی سەركردایەتیی كەركوك – گەرمیانی پارتی رایدەگەیەنێت، ناوی كاندیدانی خۆحزبەکەیان لە کەرکوک ئاراستەی دە زگای ھەڵبژاردن كردووە، ئێستاش كار بۆ ئەوە دەكەین، چەند مانگێك پێش ھەڵبژاردن بگەڕێینەوە بۆ كەركوك.

دیاری حوسێن، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند “ناوی كاندیدانی خۆمان ئاراستەی دەزگای ھەڵبژاردن كردووە، ئەوەی ئێستاش كاری بۆ دەكەین، ئەوەیە كە لەگەڵ حكومەتی عێراق لە ھەوڵداین تا بگەڕێینەوە بۆ كەركوك و جارێكی دیكە بارەگاكانمان بگەڕێتەوە ناو كەركوك و قەزا و ناحیەكان، بۆ ئەوەی بتوانین پرۆسەی ھەڵبژاردنەكان بە باشی بەڕێوە ببەین، بۆیە پێویستە چەند مانگێك پێش ھەڵبژاردن ئێمە بگەڕێینەوە بۆ كەركوك”.

ئەو ئاماژەی بە ترسیان لە پرسی بازنەكانی ھەڵبژاردن کرد کە ئەگەری هەیەکاریگەری لەسەر دەنگەكانی هەبێت و وتیشی: ئێمە لەگەڵ ئەوەداین ئەوەی لە بەرژەوەندیی كورد بێت، بكرێت جا بە ھاوپەیمانی بێت یاخود بە جیا بێت، بۆیە تا ئێستا ھاوپەیمانی نەكراوە و دیار نییە دەكرێت یاخود نا، چونكە بەپێی ئەو یاسایەی دانراوە، دەنگی كەس بۆ كەس ناچێت و دەنگی ھیچ لیستێكیش بۆ لیستێكی دیكە ناچێت، بۆیە دەكرێت دوای ھەڵبژاردنیش ھاوپەیمانیەتی بكرێت، چونكە ھەڵبژاردنی ئەمجارە جیاوازە.

ئەو وتیشی کە: ھەڵبژاردن بێ بوونی ئێمە لە ناوچەكەدا زۆر زەحمەتە، بۆیە بۆ ئەنجامدانی پڕۆسەكە پێویستە بوونمان ھەبێت، لە ئێستاشدا کار بۆ گەڕانەوە دەکەین.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button