لە 10 ساڵی داهاتوودا ناوچەکانی وەک بەسرە ژیانی تیانەمێنێت

بەهۆی بەرهەمهێنانی نەوت ژیان لە عێراق لە مەترسیدایە

لڤین:

عێراق یەکێکە لە گەورەترین تاوانبارەکانی جیهان لە بەرهەمهێنانی گازی کوشندە، لەیەنە پەیوەندیدارەکانیش دەڵێن، ئەمە دەبێتە هۆی ئەوەی لە 10 ساڵی داهاتوودا ناوچەکانی وەک بەسرە ژیانی تیانەمێنێت.

گڕی گازە سوتاوەکان کە ئاسمان کوون دەکات تەنها هەسارەکە لەناونابات بەڵکوعێڕاقیەکانیش دەکوژێت،خەڵکانی نیشتەجێی شارۆچکە نەوتییەکان ترسیان لە  داهاتوویان هەیە بەهۆی ئەو هەوا ژەهراوییەوە بە سەرانسەری وڵاتدا تێدەپەڕێت، خەڵکی ناوچەکە یەک بە دوای یەک هاوڕێ و خێزانەکانیان تووشی نەخۆشی دەبن.

لە ڕۆژە ناخۆشەکان کاتێک دووکەڵکێشەکان بە چڕی گاز دەردەدەن پەنجەرەکان دەلەرزن، خێزانەکان دەڵێن بارستە هەوری ڕەشی ئەستوور لە هەوادا دەردەکەوێت، ڕووەکەکان دەکوژێ و هەموو شتێک بە خۆڵەمێشییەکی گڕکانی دادەپۆشێت، گڕلە تاوەرەکان بەرزدەبێتەوە و ماددەی کیمیایی ژەهراوی بە هەوادا بڵاودەبێتەوە، ئەمانە واقیعی ڕۆژانەی دانیشتوانی نەهران عومەرە کە شارۆچکەیەکی باشوری عێراقە و دەکەوێتە تەنیشت چەند بیرێکی نەوتەوە.

سوتاندنی ئەو گازانەی لە کاتی دەرهێنانی نەوتدا بەرهەم دێت، هۆکارێکی سەرەکیە بۆ قەیرانی کەشوهەوا، شارەزایان دەڵێن، هەڕەشەیەکی کوشندەیە بۆ ئەو کەسانەی کە لەو نزیکانەدا دەژین. ئەو پیسیانەی لەهەوادا بڵاودەبنەوە، پەیوەندی بە نەخۆشییەکانی تەنگەنەفەسی، سییەکان و پێست و شێرپەنجەوە هەیە.

عێراق یەکێکە لە گەورەترین تاوانبارەکانی جیهان لە بەرهەمهێنانی گازی کوشندە، بەسرەش ئەو پارێزگایەی نەهران عومەری لێیە، خراپترین ناوچەی ئەو وڵاتەیە.

هاوڵاتیانی ئەم ناوچەیەدەڵێن ئەو هەلومەرجەکە دەبێتە هۆی کوشتنی منداڵان و بەساڵاچوان، هەرچەندە سەختە بەڕاست و دروستی پەیوەندی نێوان نەخۆشیە دیاریکراوەکان و گڕی کێڵگە نەوتیەکان بسەلمێندرێت، بەڵام لە ماوەی دەیەی ڕابردوودا رێژەی شێرپەنجە لە 50٪ بەرزبۆتەوە، بەڵام بە وتەی قایمقامی شارۆچکەکە، دەڵێت نزیکەی 150 حاڵەت هەیە لە کاتێکدا دانیشتوانی ناوچەکە 1600 کەس دەبن.

بە پێی ڕاپۆرتێکی ئەم دواییەی کۆمەڵگای دڵناسی ئەوروپا  15٪ی مردنی کۆرۆنا ڤایرۆس پەیوەندی بە پیسبوونی هەواوە هەیە.

لە لێکۆڵینەوەی باری نەخۆشی جیهانی کە گەورەترین راپرسی تەندروستی گشتی جیهانە، بۆیان دەرکەوتووە لە دوای داگیرکردنی عێراق بە ڕابەرایەتی ئەمریکا لە ساڵی 2003ەوە، خەڵک زیاتر بەهۆی پیسبوونی هەواوە گیانیان لەدەستداوە

عێراق لە ساڵێکدا  زیاتر لە 17 ملیار مەتر سێجا گاز دەسووتێنێت، بەپێی دوایین داتاکانی بانکی جیهانی، ڕووسیا بە تەنها زۆرترین گازی سەر ئەم هەسارەیە دەسوتێنێت و 10٪ی CO2ی جیهان بەرهەمدەهێنێت.

جاسم عەبدولعەزیز حومادی، بریکاری وەزیری ژینگە و تەندروستی عێراق دەڵێت: پلەی پیسبوونی هەوا یەکێک لەگەورەترین قەیرانەکانی عێراقە کە ئێستا ڕووبەڕووی دەبێتەوە.

لە لێکۆڵینەوەی باری نەخۆشی جیهانی کە گەورەترین راپرسی تەندروستی گشتی جیهانە، بۆیان دەرکەوتووە لە دوای داگیرکردنی عێراق بە ڕابەرایەتی ئەمریکا لە ساڵی 2003ەوە، خەڵک زیاتر بەهۆی پیسبوونی هەواوە گیانیان لەدەستداوە.

عەلی سەفەر لە ئاژانسی نێودەوڵەتی وزە پێیوایە ئەم گازە دەبێت ڕۆڵێکی سەرەکی ببینێت لە پڕکردنەوەی پێداویستی کارەبای عێراق بە تایبەت کە یەکێکە لەو وڵاتانەی زۆرترین کاریگەری گۆڕانی ئاووهەوای لەسەرە. عێراق یەکێکە لەو وڵاتە دەگمەنانەی تەنانەت لەکاتی هاوردەکردندا گازدەسووتێنێت.

عەلی سەفەر دەڵێت “توێژینەوەی ئەکادیمی هەیە کە پێشبینی ئەوە دەکات تێکڕای پلەی گەرمی عێراق بە دوو بۆ حەوت بەرامبەری تێکڕای پلەی گەرمی جیهانی بەرزتر بێت.. پێویستە عێراق ئاگاداری ئەو هەڕەشەیە بێت کە ڕووبەڕووی دەبێتەوە و پێویستە دەوڵەمەندی لە بەرهەمهێنانی گازدا بە ڕێگەیەکی باشتر بەکار بهێنێت”

بە تەنها بەسرە زیاتر لە گازی سعودیە و چین و هیندستان و کەنەدا دەسوتێنێت، ڤیم زویجنبێرگ،  توێژەری ڕێکخراوەی ئاشتی هۆڵەندا پاکس و بەشدار لە گروپی لێکۆڵینەوەی بیڵینگکات، دەڵێت: ناوچەی کێڵگەی نەوتی ڕومەیلە، سێیەمین گەورەترین کێڵگەی نەوتی جیهانە.

ئۆلی بالینجر، کاندیدی دکتۆرا لە زانکۆی ئۆکسفۆرد لەگەڵ بێلینگکات لەم هەفتەیەدا ڕاپۆرتێکی بڵاوکردەوە کە بە بەکارهێنانی وێنەی سەتەلایت و داتا کراوەکان کە وێنای پیسبوونی هەوا لە عێراق دەکات.

ڤیم زویجنبێرگ دەڵێت تێکەڵبوونی گڕو بڵێسە و پیسبوونی دیکەی پەیوەست بە پیشەسازیی نەوت، وەک فڕێدانی نەوتی خاو و نەریتە خراپەکان لە پاڵاوگە نافەرمییەکاندا، ئەمانە هۆکارن بۆ بەرزبوونەوەی پلەی گەرما و ڕووداوە کەشوهەواییە توندەکان و فراوانترکردنی پیسبوونی ژینگە، ئەمە دەبێتە هۆی ئەوەی لە 10 ساڵی داهاتوودا ناوچەکانی وەک بەسرە ژیانی تیانەمێنێت، ئەرکی حکومەتی عێراق و کەرتی نەوتە کە پێش ئەوەی درەنگ بێت ئەمە بگۆڕن”

لە ساڵی 2009 دا بەپێێ پێشبینیەکانی شێڵ بڕی گازی بەفیرۆدراو دەتوانێت ڕۆژانە 3500 مێگاوات بەرهەم بهێنێت نزیکەی 70٪ی بەرهەمی ڕۆژانەی وزەی عێراق دەکات.

بریکاری وەزیری تەندروستی عێراق: لە ماوەی پێنج ساڵی ڕابردوودا زیاتر لە نزیکەوە لەگەڵ وەزارەتی نەوت کارمان کردووە بۆ بەرەنگاربوونەوەی گۆڕانی کەشوهەوا و پیسبوونی هەوا

دەسەڵاتدارانی عێراق بەڵێنیانداوە لەساڵی 2022دا هەموو ئەو سوتەمەنی و گڕانەی لەکێڵگەکانەوە دەرەچێت بوەستێنن و لەبری ئەوە سودی لێببینن وەک سەرچاوەیەکی وزە، بەڵام بەرپرسانی وەزارەتی ژینگە لە بەسرە دەڵێن کە ئەو وادەیە دواخراوە  بۆ ساڵی 2025 بەرپرسانی وەزارەتی نەوت دەڵێن لە هەوڵدان بۆبە دیهێنانی ئەو ئامانجە، بەڵام لە ئێستادا بە گوێرەی بانکی جیهانی هێشتا ئەوسوتەمەنی و گڕانەی کێڵگە نەوتیەکان لە هەڵکشاندایە.

عەلی حەنوون، ئەندامی وەزارەتی تەندروستی و ژینگە لەبەسڕە دەڵێت نوسینگەکەی لەهەوڵدایە لەگەڵ کێڵگە نەوتیەکانی نەهران عومەردا بۆ ئەوەی فلتەر بەکاربهێنن بۆ پاڵاوگەکان و بەرزی تاوەرەکانی گاز زیاد بکەن.

عاسم جیهاد، وتەبێژی وەزارەتی نەوت دەڵێت، ئەوەهەڵەیە کەهەموو حاڵەتەکانی شێرپەنجە ڕاستەوخۆ پەیوەندی هەبێت بە گازە دەرپەڕیوەکان و کێڵگەکانی نەوتەوە، بێگومان هۆکاری زۆر هەیە بۆ ئەم حاڵەتانە لەوانە جەنگی ساڵی 1980 و چەکی کیمیایی و یۆرانێۆم کە لە عێراقدا بەکار هێنراوە ..

جاسم عەبدولعەزیز حومەیدی، بریکاری وەزیری ژینگە و تەندروستی دەڵێت: بە ڕاشکاوی قسە بکەین، لە سەرەتادا هیچ هەماهەنگییەک لەگەڵ وەزارەتی نەوتدا نەبوو لە ماوەی پێنج ساڵی ڕابردوودا زیاتر لە نزیکەوە لەگەڵ وەزارەتی نەوت کارمان کردووە بۆ بەرەنگاربوونەوەی گۆڕانی کەشوهەوا و پیسبوونی هەوا.

بریکاری وەزیری تەندروستی سەرۆکی لیژنەی نیشتمانیە و کەهەماهەنگی لەگەڵ ڕێکخراوە ناحکومییەکان و ئەو زانکۆیانەی کە بەدواداچوون بۆ پەیوەندی نێوان پیسبوونی ژینگە و تەندروستی گشتی دەکەن، بەتایبەت کە ئایا پەیوەندی هەیە بە هەڵکشانی حاڵەتەکانی شێرپەنجە و ئەو منداڵانەی کە بە کەمئەندامی لە دایک بوون.

ئیسرا فەلاح، لە کۆمەڵەی چالاکوانانی پاراستنی ڕووباری دیجلە دەڵێت: لە ساڵی 2018ەوە هەموو شتێک خراپتر بووە، خەڵکی ئێرە ئاوارە دەبن و مرۆڤ ژیانی ئاسایی و ژیانی خۆی لەدەست دەدات، دەبێت هەوڵبدەن شێوازی نەریتی ی ژیانیان بگۆڕێت”.

سەرچاوە: ئیندیپێندت



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button