ساڵح موسیلم هۆکارەکانی شەڕەکەی قامیشلۆ ئاشکرا دەکات

لڤین:
ساڵح موسلم، رایده‌گه‌یه‌نێت، هۆکارەکانی شەڕەکەی قامیشلۆ ئاشکرا دەکات و دەڵێت: ئه‌و شه‌ڕه‌ی ئێستا له‌قامیشلۆ ده‌گوزه‌رێت به‌شێكه له یارییه‌كانی ڕوسیا و حكومه‌تی سوریا و ئامانجیش تێكدانی سه‌قامگیری ناوچه‌كه‌یه.
ساڵح موسیلم، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی پارتی یه‌كێتی دیموكراتی دەربارەی شەڕی نێوان هێزەکانی ئاسایشی ڕۆژئاوای کوردستان و چەکدارانی ڕژێمی سوریا بۆ ئاژانسی هاوارنیوز، قسەیکردوە و رایگه‌یاند، هێرشه‌كه‌ی سوریا به‌شێوه‌یه‌كی به‌رنامه‌بۆدارێژراوه و ده‌ستی روسیای له پشته‌وه‌یه، ئه‌مه‌ش یه‌كه‌مجار نیه و دواهه‌مینجاریش نابێت.
وتیشی: “ئامانجی ئه‌و هێرشانه تێكدانی سه‌قامگیری ناوچه‌كه‌یه، ئه‌وان به‌دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی ئاژاوه‌نانه‌وه‌دا ده‌گه‌ڕێن، به‌جۆرێكی دیكه ده‌یانه‌وێت گه‌ل بترسێنن و هه‌وڵ بۆ سه‌لماندنی هه‌بونیان بده‌ن و كێشه دروستبكه‌ن، ئه‌مه‌ش ئه‌وپه‌ڕی كارێكی نائه‌خلاقیه”.
ساڵح موسیلم ڕوونیشیکردوەتەوە کو ئه‌م هێرشه پیلانێكه بۆ به‌ده‌ستهێنانی پشتگیریی جه‌ماوه‌ریی بۆ حكومه‌تی دیمه‌شق له پێش هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه، چونكه ده‌یه‌وێت پشتیوانی خه‌ڵك له‌و ڕێگه‌یه‌وه به‌ده‌ستبهێنێت، ئه‌وان له ڕێگه‌ی فشاره‌وه خۆیان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده ده‌كه‌ن، پێده‌چێت ده‌ست به‌كاری سه‌ربازی بكه‌ن، ئه‌مانه‌ش شتی زۆر بێسودن و به‌شێكن له‌یارییه‌كانی روسیا و حكومه‌تی سوریا.
ساڵح موسیلم ڕاشیگه‌یاند، ئه‌و هێرشانه خزمه‌ت به به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی گه‌لی ناوچه‌كه ناكات، په‌یوه‌ندییه‌كانی حكومه‌تی دیمه‌شق له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی توركیا زیاد ده‌كات له‌سه‌ربنه‌مای ئه‌وه‌ی هه‌ردوولا له‌هه‌وڵدان بۆ تێكدانی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری رۆژئاوا و نانه‌وه‌ی ئاژاوه له‌ناوچه‌كه، ئه‌وه‌ش خزمه‌ت به سه‌قامگیریی و ئارامی ناكات و پێویسته گه‌له‌كه‌مان وریا و هۆشیار بن له به‌رامبه‌ر ئه‌و پیلانانه‌دا.
شه‌وی ڕابردوو هێزێكی “به‌رگری نیشتمانی رژێمی سوریا” ده‌ستدرێژی گوللـه‌ی له‌خاڵێكی ئاسایشی قامیشلۆ كرد و به‌وهۆیه‌وه شه‌ڕ و پێكدادان له‌نێوان هه‌ردولا دروستبوو، تا ئێستاش شه‌ڕه‌كه به‌رده‌وامه.