لە راپەڕین سێ بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکران

لڤین:

ئاسایشی ئیدارەی راپەڕین، بڵاویکردەوە لە دوو چالاکی جیاوازدا، دوای وەرگرتنی رەزامەندی دادوەر، یاریدەدەرێتی ئاسایشی قەڵادزێ، سێ کەس دەسگیر دەکەن کە بەپێی دانپێدانانی خۆیان، بەکارهێنەر و دابەشکاری مادەی هۆشبەرن.

ئاسایشی راپەڕین ئەوەشی ئاشکراکردووە لەو چالاکیانەدا توانیویانە دەستبگرن بەسەر کۆمەڵێک کەلوپەل و بڕە ماددەی ئامادەکراو بۆ فرۆشتن.

ئاماژەی بەوەشکرد “تۆمەتباران راگیراون بەپێی مادەکانی (۲٦) و (۳۰)ی لەیاسای مادە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە ئەقڵیەکان”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button