ئەفسەرە بکوژەکەی جۆرج فلۆید بە 40 ساڵ زیندانی سزادەدرێت

لڤین:

دەستەی سوێندراوان ئەو ئەفسەرە ئەمریکییەیان بە تاوانبار و بکوژ لەقەڵەمدا کە ئەژنۆی لەسەر ملی جۆرج فلۆیدی ڕەشپێست دانابوو بەو هۆیەوە گیانی لەدەستدا، ئەفسەرەکە بە 29 – 40 ساڵ زیندانی سزا دەدرێت.

دەستەی سوێندراوانی تایبەت بە کەیسی کوشتنی جۆرج فلۆید، کە لە (12) ئەندام پێکهاتوون لە دوایین دانیشتنی دادگای تایبەت بە دۆسیەکەدا دێرک شۆیڤن، ئەفسەری پێشووی ئەمریکایان بە تاوانبار لە کوشتنی فلۆید ناساند.

دێریک شۆیڤن-ی ئەفسەر، تەمەن 45 ساڵ، لە لایەن دەستەکەوە بە ئەنجامدانی 3 تاوان سزا درا؛ تاوانی پلە دوو کە کوشتنی نائەنقەستە، تاوانی پلە سێ و هەروەها تاوانی کوشتنی بە ئەنقەستە، ئەفسەرەکە بەدەستبەسەری دەمێنێتەوە تاوەکو ئەو کاتەی دادگا سزاکانی لەسەر دیاریدەکات و دەگوازرێتەوە بۆ زیندان.

لەسەر بنەمای ئەو سێ تۆمەتە، ئەگەری هەیە شۆیڤن لەنێوان 29 تاوەکو 40 ساڵ زیندانی بکرێت.

لە 25 ئایاری ساڵی ڕابردوو، لە شاری مینیاپۆلس، چوار پۆلیس پیاوێکی رەشپێستی تەمەن 46 ساڵ بەناوی جۆرج فلۆید بە تۆمەتی ساختەکاری دەوەستێنن، پیاوە رەشپێستەکە لەنێو ئۆتۆمبێلەکەی بووە و پۆلیس دەیهێنێتە خوارەوە، دواتر یەکێک لە پۆلیسەکان پیاوە رەشپێستەکە دەخاتە سەر زەوی و بەپشتدا ڕایدەکشێنێت و ئەژنۆی دەخاتە سەر ملی، هەرچەند پیاوە رەشپێستەکە دەڵێت “ناتوانم هەناسەبدەم”، بەڵام پۆلیسەکە وازی لێناهێنێت، تاوەکو بێهۆشدەبێت و دواتریش لە نەخۆشخانە گیان لەدەستدەدات.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button