تەندروستی هەولێر ئەو هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە کە ڤاکسینیان وەرگرتووە

لڤین:

تەندروستی هەولێر، ئەو هاوڵاتیانە ئاگادار دەکاتەوە کە ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە  کە ئەگەری هەیە چەند نیشانەیەکیان تیادا دەر بکەوێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر، رایگەیاند ئەو هاوڵاتیانەی ڤاکسینیان وەرگرتووە، بۆی هەیە دوای وەرگرتنی ڤاكسین لە 24 كاژمێر بۆ 72 كاژمێر ئەم ماكانەی لەسەر بەدیار كەوێت وەكو ( تا ) و (ئازاری لەش) و (سەر ئێشە) كە بەكاردانەوەیەكی ئاسایی دادەنرێت و لەهەموو پێدانی ڤاكسینێك ئەم نیشانانە بۆی هەیە بەدەركەوێت.

بەڕێوەبەرایەتیەکە دەشڵێت: بۆ زانیاری زیاتر و دڵنیابوون پێویستە سەردانی ئەو بنكە تەندروستییە بكەیت كە ڤاكسینی دژە كۆڕۆنات لێ وەرگرتووە یاخود  فریاكەوتنەكان بۆ مەبەستی پشكنین و چارەسەر وە دڵنیابوون لە سەلامەتی باری تەندروستی.

ئەوەسی روونکردووەتەوە “بۆئەم مەبەستەش لیژنەیەكی زانستی تایبەت بەم بابەتە پێكهێنراوە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر لە پسپۆڕانی پەیوەندیدار”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button