وەزارەتی دارایی روونكردنەوەیەكی لەبارەی لێبڕینی مووچەوە بڵاوکردەوە

لڤین:

لە ڕوونکردنەوەیەکدا کە وێنەیەکی دەست ( لڤین ) کەوتووە، لەبارەی لێبڕینی مووچەوە، وەزارەتی دارای ڕایگەیاندووە، بە‌ھە‌موولایە‌كی رادە‌گە‌یە‌نین كە‌ ئە‌و بابە‌تە‌ ئە‌نجومە‌نی وە‌زیرانی ھە‌رێمی كوردستان بڕیاری لێدە‌دات كە‌ چە‌ندی مووچە‌ تە‌مویل دە‌كرێت لە‌سە‌ر بنە‌مای داھاتی نە‌وتی و نا نە‌وتی.

لە کۆتای ڕوونکردنەوەکەدا هاتووە” وە‌زارە‌تی دارایی بڕیارە‌كە‌ جێبە‌جێی دە‌كات، بە‌ھیچ شێوە‌یە‌ك ئە‌م بڕیارە‌ تایبە‌ت نییە‌‌ تە‌نھا بە‌ وە‌زارە‌تی دارایی و ئابوری بە‌ڵكو پە‌یوە‌ستە‌ بە‌ھە‌موو ئە‌نجومە‌نی وە‌زیرانە‌وە‌”.

دەقی روونكردنەوەكە:

روونكردنە‌‌وە‌یە‌ك بۆ رای گشتی

‌ھە‌ندێك لە‌ كە‌ناڵە‌كانی راگە‌یاندن ھە‌واڵێكیان بڵاو كردۆتە‌‌وە‌ گوایە؛‌ وە‌زارە‌تی دارایی و ئابوری داوای كردووە‌‌ گە‌نجینە‌كان ‌ لیستی دابە‌ش كردنی مووچە‌ی مووچە‌خۆرانی ھە‌رێمی كوردستان ئامادە‌ بكە‌ن بە‌ تە‌مویل كردنی ٧٩٪‏ ی مووچە‌ یاخود لێبڕینی ٢١٪‏، لێرە‌وە‌ بە‌ھە‌موولایە‌كی رادە‌گە‌یە‌نین كە‌؛ ئە‌و بابە‌تە‌ ئە‌نجومە‌نی وە‌زیرانی ھە‌رێمی كوردستان بڕیاری لێدە‌دات كە‌ چە‌ندی مووچە‌ تە‌مویل دە‌كرێت لە‌سە‌ر بنە‌مای داھاتی نە‌وتی و نا نە‌وتی و دواتر وە‌زارە‌تی دارایی بڕیارە‌كە‌ جێبە‌جێی دە‌كات، بە‌ھیچ شێوە‌یە‌ك ئە‌م بڕیارە‌ تایبە‌ت نییە‌‌ تە‌نھا بە‌ وە‌زارە‌تی دارایی و ئابوری بە‌ڵكو پە‌یوە‌ستە‌ بە‌ھە‌موو ئە‌نجومە‌نی وە‌زیرانە‌وە‌.

لە‌گە‌ڵ رێزدا

نوسینگە‌ی راگە‌یاندنی
وە‌زارە‌تی دارایی و ئابوری حكومە‌تی ھە‌رێمی كوردستان

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button