هۆشیار عەبدوڵڵا:

بارزانی هەرگیز نەبوە و نابێتە مەرجەع

لڤین:

هۆشیار عەبدوڵڵا، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ، لە پەڕەی تایبەتی خۆی ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوەو ڕایگەیاندووە” بارزانی بەدرێژایی ئەو ماوەیەی بەشەرعی و ناشەرعی سەرۆکی هەرێم بو وەک سەرۆکی هەرێم مامەڵەی نەکرد هێندەی وەک سەرۆک حزبێک دەرکەوت”.

لە بەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە” بارزانی تەنانەت لەناو حزبەکەی خۆشیدا بێلایەن نیە و بەئاشکرا لایەنگری کوڕەکەیەتی”.

دەقی راگەیەندراوەکە:

نەبو، قەتیش نابێ!

بارزانی بەدرێژایی ئەو ماوەیەی بەشەرعی و ناشەرعی سەرۆکی هەرێم بو وەک سەرۆکی هەرێم مامەڵەی نەکرد هێندەی وەک سەرۆک حزبێک دەرکەوت! ئێستا و دوای ئەوەی لە پۆستەکەی دورخرایەوە چۆن دەبێتە مەرجەع؟! ئەو ئێستا تەنها سەرۆکی پارتییە، و ماوەی سەرۆکایەتیەکەشی بە هۆی دواکەوتنی کۆنگرەوە بەسەرچوە.

بارزانی شانازی بەوەوە دەکا تەنها سەرۆکی پارتی بێ، ئەمەشی لای زۆر کەس گوتوە، لە ژیانی سیاسیشیدا هەرگیز نەیتوانیوە یەک مەسافە لە حزبەکان دوربێ و بێلایەن مامەڵە بکا، تەنانەت لەناو حزبەکەی خۆشیدا بێلایەن نیە و بەئاشکرا لایەنگری کوڕەکەیەتی. دەرفەتی هەبو ببێتە مەرجەع نەبو، قەتیش نابێ.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button