ئەدهەم بارزانی وازهێنانی لە پارتی ڕاگەیاند

لڤین:

ئەدهەم بارزانى ئەندامى سەرکردایەتى پارتى لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک پۆستێکی بڵاوکردووەتەوە و ڕایگەیاندووە چه‌ند روژ پێش ئێستا ڤاكسینی ئەسترازێنیكای بەریتانی دژ به‌ ڤایروسی كۆرۆنام دانا و هیوادارم كه‌ هه‌موو هاوڵاتیانی كوردستان و جیهان بتوانن ڤاكسین دابنێن و سوودی لێوه‌ربگرن.

هاوڵاتییەک بەناوی وەحید ئیسماعیل کۆمێنتێکی بۆ پۆستەکەی ئەدهەم بارزانی نوسیووە و تێیدا هاتووە، ”سەلامەتی بێت و کەیف خۆش بووم کە لە ڕیزی دز و گەندەڵەکاندا نیت و وەکو هەموو هاوڵاتییەک بەسەڕەی خۆت ڤاکسینەکەت وەرگرتووە و ئەوەش جێگەی سەرنجە کە ڤاکسینەکەت فایزەر نییە”.

لە وەڵامدا کۆمێنتەکەی وەحید ئیسماعیل ئەدهەم بارزانی رایگەیاندووە، “نە ئینشائەڵڵا لە ڕیزی ئەواندا نەبم”.

هاوکات هاوڵاتییەکی دیکە بەناوی شێخ توانا بۆی نوسیوە، “تەنها یەک سوودی خۆتم پێبڵێ بۆ کوردستان، با منیش ببمە پارتی”.

لە وەڵامی کۆمێنتەکەی شێخ توانا، ئەدهەم بارزانی رایگەیاندووە، “من خۆشم هیچ حزبێک نیم تاوەکو جەنابت ببی بە پارتی”.

لە وەڵامی هاوڵاتییەکی دیکەدا ئەدهەم بارزانی ئەندامى سەرکردایەتى پارتى و ئامۆزاى مەسعود بارزانى  رایگەیاندووە، سەر بە هیچ حزب و لایەنێک نییە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button